ناتاشا ئەتڵەس
ناتاشا ئەتڵەس (لەدایکبووی ٢٠ی ئازاری ١٩٦٤) گۆرانیبێژێکی میسری–بەلجیکییە[١][٢][٣] کە بەھۆی تێکەڵکردنی مۆسیقای عەرەبی و ڕۆژاوایی (بە تایبەتی ھیپ ھۆپ) ناوبانگی دەکردووە. ناتاشا سوودی لە چەند چەشنێکی مۆسیقا وەرگرتووە، وەک ھاندەرێک بۆ ھونەرەکەی، لەوانە: مۆسیقای مەغریبی، ھیپ ھۆپ، تەپڵ و بەیس، و ڕێگەی.
ناتاشا ئەتڵەس | |
---|---|
زانیارییەکان | |
لەدایکبووی | شەیربیک، بروکسێل، بەلجیکا | ٢٠ی ئازاری ١٩٦٤
چەشنەکان | |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ، گۆرانینووس |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٨٩-ئێستا |
کۆمپانیاکان | |
بابەتە پەیوەندیدارەکان | |
وێبگە | natachaatlasofficial |
ژیانی سەرەتایی
دەستکاریناتاشا لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئازاری ١٩٦٤، لە شەیربیک، لە بروکسێلی پایتەختی بەلجیکا لەدایک بووە. ئەتڵەش لە منداڵی گوێی لە مۆسیقای کارەبایی ڕۆژھەڵاتی و ڕۆژاوایی دەگرت. دوای ئەوەی دایک و باوکی لێک جیابوونەوە، ناتاشە پەنای بردە نۆرتامپتن لە ئینگلتەرا، لەگەڵ دایکی.[٤]
ناتاشا لە کاتی گەورەبووندا بە فەڕەنسی و ئینگلیزی قسەی دەکرد، و دواتر فێری زمانەکانی عەرەبی و ئیسپانی بووە. ئەو بە چەند زمانێک گۆرانی دەڵێتەوە، لەوانە عەرەبی، گەرچی خۆی دان بەوە دادەنێت کە بە تەواوی ئاسوودە نییە لە قسەکردن پێی.[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ "Natacha Atlas adapts 'Egypt: Rise to Freedom'". Public Radio International (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-12-20.
- ^ "'Gedida' from Natacha Atlas". NPR.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-12-20.
- ^ Curiel, Jonathan (2008-11-02). "Natacha Atlas' music mixes Arabic, English". SFGate. Retrieved 2019-12-20.
- ^ Tony Mitchell, ed. (2002). Swedenburg, Ted. 2001. Islamic Hip- Hop vs. Islamophobia: Aki Nawaz, Natacha Atlas, Akhenaton. In Global Noise: Rap and Hip-hop Outside the USA, ed. Tony Mitchell 57-86. Middletown, CT: Wesleyan University Press. Wesleyan University Press. ISBN 978-0-8195-6502-0.
- ^ Alison Stewart (21 December 2008). "Natacha Atlas: Acoustic Takes, Arabic Classics". Weekly Edition Sunday. NPR. Retrieved 23 February 2015.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ناتاشا ئەتڵەس تێدایە. |