مەم ئارارات (لەدایکبووی ١٩٨١ لە دێرک، مێردین - ) ھونەرمەندێکی کوردە،[١] لە ناوچەی دێرکی چیای مازی لە شاری مێردین لە باکووری کوردستان لەدایکبووە. خاوەنی چەندین گۆرانی و ئەلبومە.[٢] مەم گۆرانییەکانی بە کوردیی کورمانجین، بەڵام ھەندێک گۆرانیشی بە سۆرانی و زازایی بڵاوکردۆتەوە.

مەم ئارارات
مەم ئارارات لە ٢٠١٨
مەم ئارارات لە ٢٠١٨
زانیارییەکان
لەدایکبوویدێرک، پارێزگای مێردین
پیشە(کان)گۆرانیبێژ

مەم ئارارات لەم ساڵانەی کۆتاییدا ئەنجامێکی باشی بەدەستخستووە، بە دەنگی خۆی ستایلێکی تایبەتی داوەتە میوزیکی کوردی. کاتێک حەوت ساڵان بوو، خێزانەکەی لەبەر ڕەوشی ئابووری لە مێردینەوە کۆچیان کرد بۆ شارەکانی دیکە.

لە منداڵییەوە حەزی بە میوزیک ھەبووە، بەڵام دەرفەتی نەبوو و درەنگ دەستیپێکرد.

لە دەستپێکی ٢٠٠٠ لەسەر پلاتفۆرمی جیاواز بەرھەمەکانی دەرکەوتن. لە کۆتاییدا، بە پشتگیریی ھاوڕێکانی، یەکەم ئەلبومی خۆی بە ناوی 'قولنگ ئەور و باران' لە ساڵی ٢٠١٤ بڵاوکردەوە. لە ساڵی ٢٠٠٧، گەڕایەوە ناوچەی قۆسەر لە مێردین، ئەو شوێنەی کە لێی ھاتووەتە دنیاوە.

مەم ساڵانە چەند کۆنسێرتێک لە شارەکانی باکوور، تورکیا و دەرەوە ڕێکدەخات. چەندجارێک لە شارە جیاوازەکانی تورکیا، بەبیانووی جیاواز کۆنسێرتەکانی ڕاگیراون.[٢][٣][٤]

دیسکۆگرافی

دەستکاری

مەم خاوەنی پێنج ئەلبوومی مۆسیقییە،[٥]

  • قولنگ ئەور و باران (٢٠١٣)
  • کوردیکا (٢٠١٦)
  • خەونا باژارەکی (٢٠١٨)
  • نیشتمان (٢٠١٩)
  • پەسنا ئەڤینێ (٢٠٢٠)

گۆرانیی تاک

ڤیدیۆگرافی

دەستکاری

ڤیدیۆ کلیپ

  • کەمبەر زەرێ (٢٠١٧)
  • زۆزان (٢٠١٨)
  • گازن (٢٠١٩)
  • خاتر خوەستن (٢٠١٩)
  • چیچەکێ (٢٠١٩)
  • ژ ئێڤارەکە ئامەدێ (٢٠١٩)
  • ئەڤینا دو چیا (٢٠١٩)
  • دلۆ ئەز بمرم (٢٠١٨)

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «مەم ئارارات بەرھەمێکی نوێی بڵاوکردەوە». Zagros News Agancy. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا «مەم ئارارات زنجیرە کۆنسێرتێک سازدەکات». www.rudaw.net. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. ^ «لە ئەنقەرە لەوەر گوورانی کوردی کۆنسێرتێگ قەیەغە کریا». لە ئەنقەرە لەوەر گوورانی کوردی کۆنسێرتێگ قەیەغە کریا. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ Turkey bans concert in Mersin by Kurdish singer Mem Ararat، بەشی ئینگلیزی کوردستان ٢٤، نووسەر: Wladimir van Wilgenburg، بڵاوکراوەتەوە لە 2022/09/27.
  5. ^ «مەم ئارارات یەکێک لە گۆرانییەکانی کۆنسێرتی ئادانا بڵاودەکاتەوە». www.rudaw.net. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. ^ میدیا، گوڵان. «فرمێسك و مەم ئارارات گۆرانییەكیان بەشێوەی دوێت بڵاوكردەوە». گوڵان مێدیا (بە کوردی). لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  7. ^ «You are being redirected...». www.nrttv.com. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.