کەتەلۆنیا بۆ یەکەمجار لە چاخی بەردینی کۆنیی ناوەڕاستدا ھاتە بوون، وەک سەرجەم دیوەکانی تری دەریای ناوەڕاستی نیمچە دوورگەی ئیبیریا ناوچەکە لەلایەن ئیبیرییەکانەوە داگیر کرابوو و چەندین کۆلۆنی یۆنانی لە کەناراوەکاندا پێش داگیرکردنی ڕۆمەکان دامەزران. یەکەم ناوچەی ھیسپانیا بوو کە ئەویش لەلایەن ڕۆمەکانەوە داگیرکرا. پاشان دوای ڕووخانی بەشی ڕۆژاوای ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی کەوتە ژێر دەسەڵاتی ڤیزیگۆتیکەکانەوە.[١][٢] لە ساڵی ٧١٨ ناوچەکە لەلایەن خەلافەتی ئومەوییەکانەوە داگیرکرا و بوو بە بەشێک لە ئەندەلوس کە موسڵمانەکان فەرمانڕەوایییان دەکرد. ئیمپراتۆرییەتی فرانکەکان ناوچەی موسڵمانەکانیان داگیر کرد، بە داگیرکردنی بارسێلۆنا لە ساڵی ٨٠١ کۆتایی ھات،[٣] ئەمەش وەک بەشێک لە دروستکردنی ناوچەیەکی گەورەتری پارێزگا و شارستان، مەسیحییەکان دژی دەسەڵاتی ئیسلامی بوون، کە لە ڕووی مێژوویییەوە بە مارکا ھیسپانیکا ناسراوە.[٤] لە سەدەی دەیەمدا پارێزگای بەرشەلۆنە بەرەو پێشچوو و سەربەخۆ بوو لە دەست دەسەڵاتی فرانکەکان.[٥][٦][٧]

مێژووی کەتەلۆنیا
لقیمێژووی ئەوروپا
بەشێکە لەhistory of Spain
بابەتی لاوەکیکەتەلۆنیا

لە سەدەی نۆزدەھەمدا کەتەلۆنیا بەھۆی شەڕی ناپلیۆن و کارلیستەوە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بوو؛ داگیرکاری ناپلیۆن و شەڕی دواتری ئیسپانیا قۆناغێکی گێژاوی سیاسی و ئابووری دەستی پێکرد، بەڵام دواتر ناوچەی کەتەلۆنیا بوو بە ناوەندێکی پیشەسازی، لەگەڵ گەشەکردنی سامانی فراوانیی پیشەسازی، کەتەلۆنیا ڕێنێسانسێکی کولتووری بەخۆیەوە بینی لەگەڵ ناسیۆنالیزمی[٨] سەرەتایی لەکاتێکدا بزووتنەوەی کرێکارانیش (بە تایبەت ئەنارکیزم) دەرکەوتن.[٩][١٠][١١]

لە سەدەی بیستەمدا کەتەلۆنیا بووە خاوەنی پلەی جیاوازی سەربەخۆیی بوو و لەدەستدانیان. کۆماری دووەمی ئیسپانیا (١٩٣١–١٩٣٩) خۆبەڕێوەبەری کەتەلۆنی و بەکارھێنانی فەرمی زمانی کەتەلۆنی دامەزراند، وەک زۆربەی نەتەوەکانی دیکەی ئیسپانیا، کەتەلۆنیا (کە لە بەرامبەردا پرۆسەیەکی شۆڕشگێڕانەی بەخۆیەوە بینی) لە شەڕی ناوخۆی ساڵانی ١٩٣٦–١٩٣٩دا شەڕی کرد بۆ بەرگریکردن لە کۆمارییەکان، شکستی کۆمارییەکان دیکتاتۆرییەتی فرانسیسکۆ فرانکۆی دامەزراند کە سەرکوتێکی توندی لێکەوتەوە و سەربەخۆیی نەتەوەکانی ئیسپانیای سەرکوت کرد. لەگەڵ وێران بوون و پچڕانی ئیسپانیا لە بازرگانی نێودەوڵەتی و سیاسەتی ئۆتارکی ڕژێم، کەتەلۆنیا وەک ناوەندێکی پیشەسازی، زیانێکی زۆری بەرکەوت؛ بوژانەوەی ئابووری ھێواش بووەوە.[١٢] لە نێوان ساڵانی ١٩٥٩ و ١٩٧٤ ئیسپانیا دووەم خێراترین فراوانبوونی ئابووری لە جیھاندا بەخۆیەوە بینی کە بە دەرئاسای ئیسپانی ناسراوە و کەتەلۆنیا وەک گرنگترین ناوچەی پیشەسازی و گەشتیاری ئیسپانیا گرنگی خۆی ھەبوو.[١٣] لە ساڵی ١٩٧٥ فرانکۆ کۆچی دوایی کرد و ڕژێمەکەی کۆتایی ھات و لە دەستووری نوێی دیموکراسی ئیسپانیا لە ساڵی ١٩٧٨، دان بە ئۆتۆنۆمی و زمانی کەتەلۆنیادا نرا. لە کاروباری ناوخۆدا خۆبەڕێوەبەرییەکی بەرچاوی بەدەستھێنایەوە و ئەمڕۆش یەکێکە لە کۆمەڵگە گرنگ و ھەستیارەکانی ئیسپانیا و ئەورووپا، لە ڕووی ئابوورییەوە. لە ساڵانی ٢٠١٠ەوە داوای سەربەخۆیی کەتەلۆنیا لەلایەن کەتەلۆنییەکانەوە لە زیاد بووندایە.[١٤][١٥]

پێش تۆمارکردنی مێژوو دەستکاری

 
نەخشی ئەشکەوتەکانی ئێل کۆگول، کە وەک بەشێک لە میراتی جیھانیی یوونێسکۆ ناسراون

یەکەم شوێنی نیشتەجێ بوونی مرۆڤ کە ئێستا ناسراوە لە کەتەلۆنیا لە سەرەتای سەردەمی کۆنی بەردینی ناوەڕاست بووە.[١٦] کۆنترین شوێنەواری بەجێماوەی ناسراویی مرۆڤەکان، شەویلگەی خوارەوەی مرۆڤە، کە لە بانیۆلێس دۆزراوەتەوە، لەلایەن ھەندێک سەرچاوەوە بە سەردەمی پێش نیاندەرتاڵ پۆلێن کراوە کە تەمەنی نزیکەی ٢٠٠ ھەزار ساڵە؛ سەرچاوەکانی تر باس لەوە دەکەن کە تەمەنی تەنھا نزیکەی یەک لەسەر سێی ئەو ساڵەیە.[١٧][١٨]

سەردەمی چاڵکۆلتیک یان ئینۆلتیک لە کەتەلۆنیا لە نێوان ساڵانی ٢٥٠٠ بۆ ١٨٠٠ پێش زایین پەرەی سەند، لەگەڵ دەستپێکردنی دروستکردنی کەلوپەلی لە مس دروستکراو. سەردەمی برۆنزی لە نێوان ساڵانی ١٨٠٠ بۆ ٧٠٠ پێش زایین ڕوویداوە. پاشماوەی ئەم سەردەمە کەمن، بەڵام ھەندێک شوێنی نیشتەجێبوونی ناسراو لە ناوچەی خوارووی سێگرێ ھەن.[١٩][٢٠] لە دەوروبەری ناوەڕاستی سەدەی حەوتەمی پێش زایین، سەردەمی ئاسن گەیشتە کەتەلۆنیا.

شوێنەوارناسی دەستکاری

تیمێکی شوێنەوارناسان بە سەرۆکایەتی جۆزێپ ماریا ڤێرگێس ئەشکەوتێکی پڕ لە نەخشی مێژوویی ئەسپ و گا و ھەندێک ھێمایان دۆزییەوە، کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ١٥ ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە دەشکەوتی فۆنت مەیجەر لە ساڵی ٢٠٢٠. لایەنی نائاسایی دەشکەوتە دۆزراوەکە ئەوەیە کە ڕاستەوخۆ لەسەر ڕووی نەرمی بەردەکان نەخشێندراوە.[٢١][٢٢]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Así se enseña Historia en Cataluña: un 1714 "falseado", la Monarquía "ridiculizada" y una España "enemiga"". ELMUNDO (بە ئیسپانی). 2022-06-21. Retrieved 2023-12-31.
  2. ^ "Museo de Historia de Cataluña | Hop on Hop off Barcelona". www.barcelonabusturistic.cat. Retrieved 2023-12-31.
  3. ^ "Catalonia's Islamic Past: History, Language and Culture". www.iemed.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-31.
  4. ^ "Catalonia's independence movement — a brief history – DW – 10/06/2017". dw.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-31.
  5. ^ "A People's History of Catalonia". Pluto Press (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-31.
  6. ^ Salrach 2004.
  7. ^ "History of Catalan identity, history of Catalonia". www.barcelona.com. Retrieved 2023-12-31.
  8. ^ Balfour, Sebastian (2017-10-18). "A Brief History of Catalan Nationalism". Foreign Affairs (بە ئینگلیزی). ISSN 0015-7120. Retrieved 2023-12-31.
  9. ^ "Catalonia - New World Encyclopedia". www.newworldencyclopedia.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-31.
  10. ^ Kahn, Sonia (2022-09-09). "Indeterminately Independent: The Volatile Autonomy of the Spanish Region of Catalonia | Worlds Revealed". The Library of Congress. Retrieved 2023-12-31.
  11. ^ "The emergence and growth of Catalan nationalism". Daily Sabah. Retrieved 2023-12-31.
  12. ^ "La Marca Hispánica, el origen de Cataluña". Cultura Diversa (بە ئیسپانی). 2017-09-10. Retrieved 2023-12-31.
  13. ^ Glick, Thomas F. (1986). ""Catalonia, Factory of Spain," an Exhibition in Barcelona". Technology and Culture. 27 (3): 597–603. doi:10.2307/3105393. ISSN 0040-165X.
  14. ^ "Origins and History". Catalan Language (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-31.
  15. ^ "Catalonia profile - Timeline". BBC News (بە ئینگلیزی). 2012-11-16. Retrieved 2023-12-31.
  16. ^ Catalunya, Agència Catalana del Patrimoni, Generalitat de. "Archaeology Museum of Catalonia - Barcelona". Visitmuseum · Catalonia museums (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-31. ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ Grun, R (2005). "ESR and U-series analyses of enamel and dentine fragments of the Banyoles mandible". Journal of Human Evolution. 50 (3): 347–358. doi:10.1016/j.jhevol.2005.10.001. PMID 16364406. Archived from the original on 4 September 2012. Retrieved 31 October 2006. {{cite journal}}: Unknown parameter |displayauthors= ignored (help) ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  18. ^ García-Argüelles, P. ; Nadal, J. ; Fullola, J.M (2005). El abrigo del filador (Margalef de Montsant, Tarragona) y su contextualización cultural y cronológica en el nordeste peninsular, Trabajos de Prehistoria 62, num. 1, 2005, pp. 65–83.
  19. ^ J. Maluquer de Motes: "Late Bronze and Early Iron in the valley of the Ebro" (The Europea Community in Later Prehistory. Studies in honour of C. F. C. Hawkes; Routledge & Kegan 1971, pp. 107–120)
  20. ^ "Cuando la historia se cuenta para convencer". El País (بە ئیسپانی). 2017-10-16. ISSN 1134-6582. Retrieved 2023-12-31.
  21. ^ "Experts Discover a 'Shrine' of 15,000-Year-Old Animal Carvings and Mysterious Symbols in a Spanish Cave". artnet News (بە ئینگلیزی). 2020-02-17. Retrieved 2020-06-28.
  22. ^ "Catalonia summary | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-31.