میڵتن (بە ئینگلیزی: Milton) زنجیرەیەک کورتە فیلمی ئەنیمەیشنە کە لەلایەن مایک جیوجەوە لە ساڵی ١٩٩١ دروست کراوە. لە ناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەکاندا لە بەرنامەی سەدەیتەر نایت لایڤ پەخشکران و وەک کورتە فیلمە سەرەتایییەکانی تری مایک جیوج، لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکاندا لە تەلەڤیزیۆنی میوزیک تیڤی دەرکەوتن. لە کورتە فیلمە کارتۆنییەکاندا ھەموو دەنگەکان لەلایەن مایک جیوجەوە دابین دەکرێن. فیلمی ئۆفیس سپەیس لە ساڵی ١٩٩٩ لەسەر بنەمای کارتۆنەکان بوو، و ئەکتەری ناوداری ئەمریکی ستیڤن ڕوت ڕۆڵی میڵتن ودامزی بینی. ھەرچەندە میڵتن کارەکتەری سەرەکی کورتە فیلمەکان بوو، بەڵام ڕۆڵەکە کارەکتەری پاڵپشت بوو لە فیلمە درێژەکەی ئۆفیس سپەیس.

میڵتن
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١ی کانوونی دووەمی ١٩٩١
دەرھێنەرMike Judge
ڕەنگفیلمی بە ڕەنگ

سەرچاوەکان دەستکاری