میران ئەبراھام
میران ئهبراهام (Miran Abraham) لەدایکبووی ١٩٧٠ شاری سلێمانی، باشووری کوردستان، ڕۆماننووسێکی کوردە,[١] دانیشتووی وڵاتی هۆڵهندایە.
نووسەر میران ئهبراهام | |
---|---|
لەدایکبوون | سلێمانی، ھەرێمی کوردستان | ٢٦ی ئازاری ١٩٧٠
پیشە | نووسەر، ڕۆماننووس |
زمان | کوردی & هۆڵهندی |
نەتەوە | کورد |
قوتابخانەی ئەدەبی | ڕیالیزم |
کارە دیارەکان | نیشتمانی سارا خانەقای میرزا |
ماڵپەڕی فەرمی | |
miranabraham |
دهربارهی نووسهر میران ئهبراهام
دەستکاریڕۆژی ٢٦ی ئازاری١٩٧٠ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، ئێستا نیشتەجێی باکووری هۆڵەندایە.
نووسەر لە ماڵپەڕی تایبەت بە خۆی نووسیویەتی: پرۆسەی نووسین لەلای من کەسایەتیم ڕۆڵی بەرچاوی تێدا دەگێڕێت، هەردەم لەژێر کاریگەری هەستەکانمدا وەکوو مرۆڤێک بیر دەکەمەوە و دەنووسم، کەواتە ئەزموونی ژیانم کەرەستەی خاوی نووسینەکانمن. هەر وەکوو چۆن؛ لە منداڵیمەوە سەرسام بووم بە ڕەوشتی کەس و کارم و هەموو مرۆڤ و گیانلەبەرێک کە بینیبێتم، لێکدانەوە و بیرکردنەوە لە شێواز و ڕەوشتە جیاوازەکان جێگای سەرنجم بوون، هونەر بە هەموو فۆرم و شێوازەکانییەوە بە جیهانی خۆمیان دەزانم، بەتایبەتی هونەری گێڕانەوە. سەرسامم بە هونەرەکانی شێوەکاری و شانۆ و میوزیک، بەردەوام لەم بوارانەدا دەخوێنمەوە و بینەر و گوێگرێکی چالاکیشم، هونەر بۆ بینین یان لێ تێگەیشتن. هەروەها هەندێک جار بۆ دوورکەوتنەوە لە جەنجاڵی ژیان، یان خۆ دزینەوە لە نووسین، لە دار پەیکەرێک دەتاشم.
لەڕێگەی هونەری گێڕانەوەوە؛ دەمەوێت، یان من بە پێویستی دەزانم دوور بکەومەوە لە تەمومژ و ئاڵۆزی و خەیاڵڕێسی، نواندنی ژیان وەکو چۆن لە واقیعدا هەیە بێ ئەوەی بیکەمە نموونەیی. یان هەموو شتێک چۆن لە بووندا دێتە بەرچاو، لە چ بار و وێنەیەکدا بێت بەو جۆرە دەری بخەم، بێ ئەوەی لە دەریای ئایدیالیزم و ئەندێشەدا بیانخنکێنم و بیانکهم بە جۆرێک له وههم. وەکوو چۆن ئامانجی چیرۆکی ڕیالیزمە (گەڕان و دەربڕینی چۆنیەتی ڕاستی هەر شتێک و پەیوەندی دەروونی نێوان دیاردەیەک و دیاردەکانی ترە.)
شێواز (ستایڵ)ی نووسینی نووسەر و ڕۆماننووس میران ئەبراهام: چیرۆکی مێژوویی ڕیالیستین، یان بە واتایەکی تر سەر بە قوتابخانەی ئەدەبی (ڕیالیم)ە. تەواوی ڕۆمان و چیرۆکەکانی، باس لە قۆناخێکی گرنگی مێژوویی دەکات[٢]، کە شوێن و کاتی ڕووداوەکان لە هەل و مەرجە کۆمەڵاتییەکان و دابونەریتەکانی ڕابردوودا بە شێوەیەکی هونەرییانە و واقیعییانە نمایش دەکرێنەوە، کە لەگەڵ واقیعی مێژوویی ئەو سەردەمەدا هاوشێوەن. هەروەها کارەکتەرەکان مێژوویی و ڕاستەقینەن، کە میران ئەبراهام جارێکی تر خوێنەر پێیان ئاشنا دەکاتەوە و ئەوە بە خوێنەر دەڵێت؛ کە لە مێژوودا ئەو ڕووداوانە چی کاریگەرییەکییان بەسەر تەواوی کۆمەڵگەوە هەبووە. دەیەوێت دونیایەک دووبارە لە فۆرمێکی هونەریدا دابڕژێتەوە، کە ئێمە لە ئێستاماندا لە سرووشتی مرۆڤەکانی ئەوسا ڕابمێنین، بەڵام مرۆڤەکان وەکوو کارەکتەر نەوەک پاڵەوان. بە کورتی ئەم شێوازی نووسینە سەرچاوەیەکە بۆ چێژ وەرگرتن لە هونەری گێڕانەوە و مێرووی شوناس و شوێن (نیشتمان)دا.
ڕۆمان
دەستکاری- شهوگهڕهکان (ڕۆمان) چاپی یهکهم ٢٠١٥، سێ جار چاپکراوهتهوه[٣]
- نیشتمانی سارا (ڕۆمان) چاپی یهکهم ٢٠١٩، سێ جار چاپکراوهتهوه[٤][٥][٦][٧]
- خەمی مهستوورە (ڕۆمان) چاپی یهکهم ٢٠٢٠، دوو جار چاپکراوهتهوه[٨][٩]
- خانهقای میرزا (ڕۆمان) چاپی یهکهم ٢٠٢٣[١٠]
چیرۆک
دەستکاریڕۆژی ڕهشنووس (کۆمهڵهچیرۆک) چاپی یهکهم ٢٠٢٠
- چیرۆکی خوێنی قومارچی لە کۆمهڵهچیرۆکی (ڕۆژی ڕهشنووس) بەستەری دەرەکی
- چیرۆکی ڕۆژی ڕهشنووس لە کۆمهڵهچیرۆکی (ڕۆژی ڕهشنووس) بەستەری دەرەکی
- چیرۆکی منیش لە کۆمهڵهچیرۆکی (ڕۆژی ڕهشنووس) بهستەری دەرەکی
وەرگێڕان
دەستکاریڕۆمانی بووکی جوولهکه (لە هۆڵهندییهوه)
سهرچاوهکان
دەستکاری- ^ «میران ئەبراهام: ئانا کارنینای تۆڵستۆی بیرکردنەوەی منی گۆڕی». www.rudaw.net. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «ڕۆمان و جەنگی نێوان مێژوو و یادەوەری». jineftin.krd.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «'شەوگەڕەکان'ی میران ئـەبراھام پێویستە ھەموومان بیخوێنینەوە – کهپر». لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئابی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «ژن و مێلانخۆلیا, خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی (نیشتمانی سارا)ی میران ئەبراهام». cultureproject.org.uk/kurdish.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «ژیان لە فەرهەنگدا: میران ئەبراهام». VOA (بە کوردی). ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «دیدارێك بۆ نوسهری رۆمانی نیشتمانی سارا (میران ئەبراهام) رێكخرا». www.metroo.org. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ ئاواره كهمال صالح (ڕۆمانى مێژوويى)، Journal Kurdish academy (2022-09-11). «ڕۆمانى مێژوويى ڕۆمانى (نيشتمانى سارا) بهنموونه».
{{cite journal}}
: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە|journal=
ھەیە (یارمەتی) - ^ «بنیاتى شوێنکات لە ڕۆمانى (خەمى مەستوورە )ى (میران ئەبراهام)دا (زانکۆی ههڵهنجە)». لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ (خەمی مەستوورە) نوێترین ڕۆمانی میران ئەبراهام بڵاو دەکرێتەوە، ماڵپەری پۆلیتیک پرێس، تشرینی یهكهم 18, 2020.
- ^ «ئەمڕۆ رۆمانێکی نوێی میران ئەبراهام بڵاودەبێتەوە». www.rudaw.net. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- ماڵپهڕی فهرمی میران ئهبراهام
- میران ئهبراهام لە فهیسبووک
- میران ئهبراهام لە ئینستاگرام
- میران ئهبراهام لە تویتەر (X)
- لاپهڕهی نووسهر میران ئهبراهام، کوردپیدیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە میران ئەبراھام تێدایە. |