مۆزەخانەی پاکیزەیی (مۆزەخانە)
مۆزەخانەی پاکیزەیی (بە تورکی: Masumiyet Müzesi) مۆزەخانەیەکە دەکەوێتە شاری ئەستەمبول، تورکیا کە بریتییە لە ماڵێکی سەددەی نۆزدەهەم لە گەڕەکی چوکورجوما، ناوچەی بەیئۆغلۆ.[١] مۆزەخانەکە لە ساڵی ٢٠١٢، لەلایەن نووسەری تورک ئۆرهان پاموک بۆ پشاندانی کەرەستەکانی ڕۆمانی مۆزەخانەی پاکیزەیی درووستکرا. لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٤، مۆزخانەکە خەڵاتی مۆزەخانەی ساڵی ئەورووپی بەدەستهێنا.[٢]
Masumiyet Müzesi | |
دامەزراندن | ٢٠١٢ |
---|---|
شوێن | شەقامی چوکورجوما، Dalgıç Çıkmazı, ٢, ٣٤٤٢٥, بەیئۆغلۆ, ئەستەمبوڵ |
پۆتانەکان | 41°01′51″N 28°58′47″E / 41.030906°N 28.9797878°E |
چەشن | مۆزەخانەی تایبەت |
دامەزرێنەر | ئۆرھان پاموک |
وێبگە | masumiyetmuzesi.org |
چیڕۆکی ڕۆمانەکە دەربارەی چینی دەوڵەمەندی ئەستەمبولە لە نێوان ساڵانی ١٩٧٠ بۆ ٢٠٠٠،[٣] تێیدا چیڕۆکی خۆشەویستی کەمال دەگەڕێتەوە کە پیاوێکی دەوڵەمەندە و دەکەوێتە خۆشەویستی خزمێکی دووری هەژار. ئەم مۆزەخانەیەش کە ئۆرهان پاموک بۆ ئەم چیڕۆکە خەیاڵییە سازی کردووە، پشاندانی ئەو شتانەیە کە چیڕۆکی ئەوینداری کەمال و فویسونی پێدەگێڕێتەوە.[٣][٤] بەپێی ماڵپەڕی مۆزەخانەکە بێت، زیاتر لە ١٠٠٠ کەرەستەی ناو ڕۆمانەکە لە مۆزەخانەکە بوونی هەیە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Kennedy, Michael. "Turkish Writer Opens Museum Based on Novel”, The New York Times, New York, 29 April 2012. Retrieved on 13 June 2013.
- ^ "European Museum of the Year Award". European Museum Forum. Retrieved 2021-04-25.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ ئ ا Pamuk, Orhan. "Orhan Pamuk on His Museum of Innocence in Istanbul", The Daily Beast, New York, 27 August 2012. Retrieved on 13 June 2013.
- ^ Pamuk, Orhan (2009). "The Museum of Innocence. Alfred A. Knopf, New York. ISBN 9789750506093.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مۆزەخانەی پاکیزەیی (مۆزەخانە) تێدایە. |