مۆزەخانەی پاکیزەیی

مۆزەخانەی پاکیزەیی (بە تورکی: Masumiyet Müzesi) ڕۆمانێکە لە لایەن ڕۆماننووسی تورک و هەڵگری خەڵاتی نۆبێل، ئۆرهان پاموک نووسراوە. ڕۆمانەکە لە ٢٩ی ئابی ٢٠٠٨ بڵاوکراوەتەوە. ڕووداوەکانی مۆزەخانەی پاکیزەیی لە ناو جەرگەی شاری ئەستەمبولن لە نێوان ساڵانی ١٩٧٥ بۆ ١٩٨٤، کە تێیدا باس لە چیڕۆکێکی ئەوینداری لە نێوان بازرگانێک بەناوی کەمال و خزمێکی دووری بەناوی فوسون دەکات. پاموک لە دەربارەی ڕۆمانەکە وتوویەتی کە ئەو بۆ توێژینەوە و نووسینی ڕۆمانەکە سوودی لە یوتیووب بینیوە بۆ گەڕانکردن لە مۆسیقا و فیلمی تورکی.[١]

مۆزەخانەی پاکیزەیی
بەرگی چاپە تورکییەکە، ٢٠٠٨
نووسەرئۆرهان پاموک
سەردێڕی سەرەکیMasumiyet Müzesi
وەرگێڕبەکر شوانی
وڵاتتورکیا
زمانتورکی
بڵاوکەرەوەİletişim
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
٢٠٠٨
بڵاوبوونەوە بە ئینگلیزی
٢٠٠٩
جۆری کتێبچاپکراو
لاپەڕەکان٥٩٢ پەڕە (چاپە ڕەسەنەکە بە تورکی)
ژپنک (ISBN)978-975-05-0609-3 (تورکی)
OCLC٢٧٦٥١٠٦٠٣

لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٩، بەندێکی ڕۆمانەکە کە بەناونیشانی "پەیوەندیی مەودا دوور"، لە گۆڤاری زە نیویۆرک بڵاوکرایەوە.[٢] لە ساڵی ٢٠١٠، بەکر شوانی ڕۆمانەکەی وەرگێڕایە سەر زمانی کوردیی ناوەندی و لەلایەن دەزگای ئەندێشە چاپکرا.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Rich, Motoko (2008-10-16). "Turkish Novelist Denounces Government at Book Fair". New York Times. Retrieved 2008-10-16.
  2. ^ Pamuk, Orhan (7 September 2009). "Distant Relations". Translated by Freely, Maureen. The New Yorker. Retrieved 18 August 2015.
  3. ^ "مۆزەخانەی پاکیزەیی، ڕۆمانێک کە سەرانسەر بۆ ئەڤین و ڕۆمانسییەت تەرخان کراوە » DidiMn". DidiMn. Retrieved 2022-02-21.