مۆزەخانەی بەسرە

مۆزەخانەیەکی مێژوویی لە بەسڕە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Type_in_location لە ڕیزی 63:assign to undeclared variable 'args'.

مۆزەخانەی بەسرە
متحف البصرة
Map
Former name
کۆشکی سەددام حوسێن
دامەزراندنئەیلوولی ٢٠١٦
شوێنبەسرە، عێراق
پۆتانەکان30°29′51″N 47°51′40″E / 30.4974146°N 47.8611017°E / 30.4974146; 47.8611017
چەشنمۆزەخانە
دەرھێنەرقەحتان ئەلعوبەید

مۆزەخانەی بەسرە (بە عەرەبی: متحف البصرة‎) (بە ئینگلیزی: Basrah Museum) مۆزەخانەیەکە لە شاری بەسرەی عێراق، کەوتووەتە کۆشکی پێشووی سەددام حوسێن. کۆکراوەکەی لەگەڵ شارستانیەتییەکانی میزۆپۆتامیا، بابلی و فارسی و ھەروەھا مێژووی خودی شارەکەدا ھەیە. مۆزەخانەی بەسرە لە مانگی ئازاری ٢٠١٩ دەرگای خۆی بۆ ڕای گشتی کردەوە. بەڕێوەبەری شوێنەواری و کەلەپووری بەسرە «قەحتان ئەلعوبەیدە» ھەر لەکۆنەوە بەھاوکاریی ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ عەنتیکەو کەلەپوورو وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەپشتیوانی ھاوڕێیانی مۆزەخانەی بەسرە لەشانشینی یەکگرتوو پڕۆژەکەی ئاراستەکردووە.

مێژوو دەستکاری

مۆزەخانەکە لە ساڵی ١٩٩١ داخرابوو، کاتێک لە نێوان نۆ مۆزەخانەدا بوو کە لە کۆتایی جەنگی یەکەمی کەنداودا لەلایەن ئەو مۆبانە تاڵانکراوەی دژ بە سەدام حسێن ئەنجام درا.[١] مۆزەخانەی بەسرە لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٩ یەکەمین ھۆڵی پێشانگای خۆی کردەوە،[٢] ھاوڕێیانی مۆزەخانەی بەسرە ئەو ڕێکخراوەیە کە لە ڕێگەی بەخشندەیی بە کۆمپانیا و تاکەکانەوە کۆمەکی دامەزراندنی یەکەمین پێشانگایان کۆکردەوە.[٣] (ئێف ئۆ بی ئێم - FOBM) لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٦ خەڵاتی سندوقی پاراستنی کلتوری بەریتانیایی (CPF)ی پێبەخشرا،[٤] کە لەلایەن ئەنجومەنی بەریتانیاوە بە ھاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دیجیتاڵ، کلتور، ڕاگەیاندن و وەرزش بەڕێوەدەبرێن، بۆ پشتگیری لە تەواوکردنی مۆزەخانەی نوێی بەسرە، مۆزەخانەی بەریتانیای بنکە لە لەندەنیش یەکێک بوو، لەو ڕێکخراوە ڕۆژئاوایانەی کە لە سەرەتای پڕۆژەکەدا لە ساڵی ٢٠١٠ پشتگیری مۆزەخانەی بەسرەی کرد.[٢] مۆزەخانەکە لە مانگی ئازاری ٢٠١٩ بە سێ گەلەری نوێ بە فەرمی دەرگای خۆی بۆ ڕای گشتی کردەوە: بابل، سۆمەر و ئاشوری بە ھاوکاری مۆزەخانەی عێراق و مۆزەخانەی بەسرە، ھەزاران دەستکرد ی کە دەگەڕێتەوە بۆ شەش ھەزار ساڵ پێش زایین، لە پارێزگای باشوور بۆ نمایش کردن گەڕانەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ http://friendsofbasrahmuseum.org.uk/ ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Friends of Basrah Museum
  2. ^ ئ ا "Basra Museum opening sparks hopes of cultural revival in post-war Iraq". The National. 21 March 2019.
  3. ^ Haq, Husna. "A new use for Saddam Hussein's palace". www.bbc.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-06-02.
  4. ^ "The completion of the new Basrah Museum | British Council". www.britishcouncil.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-06-02.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری