موزەفەرەدین کۆکبری
حاکمێکی تورکمانی شاری ھەولێر بووە لە سەردەمی سەلاحەدینی ئەییووبی
موزەفەرەدین کۆکبری کوڕی زەینەددینی عەلی لە نێو خەڵکی ھەولێر ناسراوە بە سوڵتان موزەفەر (ماوەی ژیانی ١١٥٣ تا ١٢٣٢زایینی). ئەو حاکمی شاری ھەولێر بووە لە سەردەمی سەلاحەدینی ئەییووبی، لە ئێستادا لە شاری ھەولێر شەقامێکی سەرەکی بەناوی سوڵتانەوەیە و پێشتریش بنکەی تەندرووستی بەنێوی ئەو ھەبووە و مەزارگەیەکیشێ بەناوی خۆی، بەڵام ھەندێک کەس پێیان وایە مەزارگەکە گۆڕی خۆی تیا نیە بەڵکوو ھی باوکییەتی.
موزەفەرەدین کۆکبری | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٣ی نیسانی ١١٥٤ مووسڵ، عێراق |
مردن | ٢٨ی حوزەیرانی ١٢٣٣ Balad, Iraq، عێراق | (٧٩ ساڵ ژیاوە)
دڵسۆزی | دەوڵەتی زەنگی، دەوڵەتی ئەییووبی |
ھۆی مەرگ | نەخۆشی |
شوێنی ناشتن | کووفە |
ھاوسەر | ڕەبیعە خاتوون |
خێزان | بنەماڵەی بەگتەگینی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی |
پیشە | سەرکردە، فەرمانڕەوا |
پۆستەکان | ئەمیر |
ناکۆکی | شەڕی قۆچەکانی حەما، شەڕی قەڵای ھەوا، شەڕی کرێسۆن، جەنگی حەتین، گەمارۆدانی عەکا |

سوڵتان و یادی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام
دەستکاریسوڵتان مزەفەر یەکەم کەس بووە مەولوودنامەی خوێندووە و یادکردووە. ئەو ڕۆژە لە کاتژمێر ٩ بەیانی تاکو شەو مەولوودنامە خوێندراوەتەوە و وتاردراوە، ھەموو ساڵێک لە ڕۆژی مەولوودی پێغەمبەری ئیسلام بەسەدان مەڕوماڵاتی دەبەخشی بە ھەژاران.
سەرچاوە
دەستکاریویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە موزەفەرەدین کۆکبری تێدایە.