مستەفا سائیب :(١٩٠٤) نووسەر ، چالاكی سیاسی ، ئەندازیار ، لەنەتەوەی كورد بووە.

مستەفا سائیب

سەرتای ژیان و خوێندنی دەستکاری

مستەفا کوڕی مەلا ئەحمەد کوڕی مەلا قادری قەرەداغییە، ١٩٠٤ لە کفری ھاتووەتە دنیاوە، کاتێک باوکی قازیی ئەوێ بووە. خوێندنی سەرەتاییی لە کفری دەست پێ کردووە و پاشان سەرەتایی و ناوەندیی لە سلێمانی و کەرکووک و ١٩٢٦ قوتابخانەی ئەندازە (مدرسة الهندسة)ی لە بەغدا تەواوکردووە.[١][٢]

چالاكی سیاسی دەستکاری

لە دامەزرێنانی (کۆمەڵی لاوانی کورد)ە کە سەرەتای ساڵانی بیست قوتابیانی کورد لە کەرکووک پێکیانھێناوە. پاشان بووە بە ئەندازیار لە دائیرەی ئەشغاڵی سلێمانی، بەڵام لەبەر چالاکیی سیاسیی لە (جەمعییەتی زەردەشتی- ١٩٢٦)دا کە دامەزرێنێکی بووە، دوورخراوەتەوە بۆ ڕەواندز و دیسان لەبەر سەربزێویی سیاسی براوە بۆ مووسڵ. ئەو ماوەیە موعتەمەدی لقی سلێمانیی (جەمعییەتی خۆیبوون) بووە. لەوێ لەگەڵ کۆمەڵێک ڕۆشنبیری دیکەی کورد (کۆمەڵی پێشکەوتنی کوردن- ١٩٢٩)ی پێک ھێناوە. کە دەستیان کەوتووەتە ڕوو، دوورخراوەتەوە بۆ بەسرە و لەوێیشەوە بۆ حللە و پاشان شاری بەغدا.[١][٢]

کۆمەڵی سەربەخۆییی کوردستان دەستکاری

پڕۆژەی (نەشرییاتی کوردی- مەریوانی)ی لەگەڵ تاھیر بەھجەت مەریوانی دامەزراندووە، کە ١٤ نامیلکە و کتێبی لە چاپ داوە. ئەندامی دامەزرێنی (کۆمەڵی سەربەخۆییی کوردستان)، (کۆمەڵی پێشکەوتنی کوردان- مووسڵ)، موعتەمەدی لقی سلێمانیی (جەمعییەتی خۆیبوون) بووە.[١][٢]

بەرهەمەكانی دەستکاری

یەکەم نووسینی بڵاوکراوەی (بۆچرووک)ە، کە لە پێشبڕکێیەکی ڕۆژنامەی "پێشکەوتن"دا سێیەم بووە. دواتر نووسینی لە "ژیان" و "گەلاوێژ"دا بڵاوکردووەتەوە. سەرجەمی نووسینەکانی کۆکراوەتەوە و لە چاپ دراوە.[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل8219-8220
  2. ^ ئ ا ب پ   جمال بابان، أعلام الکرد، ج٢، ط٢، ص٤٧١-٤٧٣؛ پێشکەوتن یەکەمین ڕۆژنامەی سلێمانی، ژمارە (١-١١٨) ٢٩/٤/١٩٢٠-٢٧/٧/١٩٢٢، ئامادەکردنی ڕەفیق ساڵح و سدیق ساڵح، (لە بڵاوکراوەکانی بنکەی ژین)، چاپخانەی شڤان- سلێمانی، ٢٠١٢، ل١٦.