مزگەوتی گەورەی حەلەب

مزگەوتی گەورەی حەلەب یان مزگەوتی ئەمەوی لە حەلەب یان مزگەوتی گەورەی بەنوو ئوومەیە لە حەلەب یەکێکە لە گەورەترین و کۆنترین مزگەوتەکانی شاری حەلەبی سووریا مزگەوتەکە دەکەوێتە گەڕەکی ئەلجەلوم لە شاری کۆن حەلەب، کە لە ساڵی ١٩٨٦دا خرایە لیستی شوێنەوارە جیھانییەکانەوە، مزگەوتەکە بوو بە بەشێک لە میراتی جیھانی، دەکەوێتە نزیک بازاڕی شارەکە. ھەروەھا مزگەوتەکە بە بوونی ئەو شتانە ناسراوە کە لە تەرمی پێغەمبەر زەکەریا باوکی پێغەمبەر یەحیا (یان یۆحەنا مووعەمەدانی، وەک لە ئایینی مەسیحیدا پێی دەوترێت). ئەمڕۆ مزگەوتەکە لەسەر ڕووبەرێکی زەوی وەستاوە کە درێژییەکەی ١٠٥ مەتر لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ ڕۆژاوا، و نزیکەی ٧٧.٧٥ مەتر پانی لە باشوورەوە بۆ باکوور لە ڕووی پلان و شێوازەوە زۆر لە مزگەوتی گەورەی ئەمەوی لە دیمەشق دەچێت. مزگەوتەکە لە سەدەی ھەشتەمی زایینی دروستکراوە، بەڵام شێوەی ئێستای دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی یازدەھەمی زایینی تا سەدەی چواردەھەمی زایینی منارەکە لە ساڵی ١٠٩٠ی زایینی دروستکراوە و لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٣ لە ئەنجامی شەڕەکاندا وێران بووە لە کاتی ڕووداوەکانی قەیرانی سوریا.[١]

مزگەوتی گەورەی حەلەب
وڵاتسووریا
دابەشکاریی کارگێڕیحەلەب
پۆتانی شوێن٣٦°١١′٥٨″N ٣٧°٩′٢٥″E
Map

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ . ٢٤ی نیسانی ٢٠١٣ https://web.archive.org/web/20190911142518/https://www.bbc.co.uk/news/world-middle-east-22283746. لە ڕەسەنەکە لە 11 سبتمبر 2019 ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٣ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)