مردن و پرسەی مورتەزا پاشایی
مورتەزا پاشایی، گۆرانیبێژێکی ئێرانی بوو، کە دوای ماوەیەک لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی گەدە لە کۆتاییدا لە تارانی پایتەختی ئێران لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ کۆچی دوایی کرد. کۆچی دوایی ئەم ھونەرمەندە بە چاوەڕواننەکراو وەسف کرا، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنی کورتی ھونەرییەوە. ھەندێک کەس لە شارەکانەوە و ھەندێکیش لە دەرەوەی وڵاتەوە ھاتنە پرسەکەیەوە. بەپێی ھەواڵێکی بی بی سی، ئامادەبوونی ئەم پرسەیە لە شارە جیاوازەکانی ئێران «پێدەچێت لە ھەموو پرسەکانی دەیەی ڕابردوو زیاتر بووبێت» و زۆربەی شارەزایان پێیان وایە کە ئامادەبوونی خەڵکێکی لەو شێوەیە لە ڕێوڕەسمێکی پرسە چاوەڕوانکراو نەبووە. ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئەم ڕووداوەی بە گەورەترین کۆبوونەوەی ئێران ناوبرد دوای ناڕەزایەتییەکان دژی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ساڵی ٢٠٠٩، کە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەی تووشی سەرسووڕمان کرد.[١][٢][٣][٤]
کۆچی دوایی مورتەرزا لە بەشێک لە ڕۆژنامە و دەزگاکانی ھەواڵ لە ئێران و سەرانسەری جیھاندا ڕەنگدانەوەی ھەبوو. پرسەی تەرمەکەی لە تاران قەرەباڵغییەکی زۆری لێکەوتەوە و بەشێک لە شەقامە ناوەندییەکان و وێستگەکانی میترۆ لە ناوەڕاستی شاردا نزیکبوون لە داخران و کاری وێستگەکانی میترۆش بەھۆی وتنەوەی گۆرانییەکانی مورتەزا پاشایی خەڵکەوە پەکی کەوت. بەپێی ھەواڵێکی بی بی سی، پرسەی موزتەزا پاشایی یەکێکە لە قەرەباڵغترین پرسەکان لە مێژووی ئێراندا.[٥][٦][٧]
نەخۆشی
دەستکاریلە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٣ مورتەزا پاشایی تووشی شێرپەنجەی گەدە بوو. چارەسەری کیمیایی بۆ کرا و جارێکیش نەشتەرگەری بۆ کرا. بەڕێوەبەری بەرنامەکەی سەرەتا باسی برینی گەدەی پاشایی کرد، بەڵام دواتر ھەواڵی شێرپەنجەی گەدەی لەلایەن میدیاکانەوە بڵاوکرایەوە. بە تێپەڕبوونی کات جەستەی لاواز دەبوو و کێشی کەم دەبوو و بەھۆی ھەڵوەرینی قژییەوە بە کڵاوێکی قاوەیییەوە لەسەر شانۆ دەردەکەوت.[٨][٩][١٠]
لە نەخۆشخانە و مردن
دەستکاریپاشایی ئێوارەی ڕۆژی ھەینی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ گواسترایەوە بۆ بەشی چاودێری تایبەت لە نەخۆشخانەی بەھمەن. ھۆکاری گواستنەوەی بۆ بەشی چاودێری چڕ تای بەرز بووە. بەھۆی بارودۆخییەوە، پزیشکەکان چاوپێکەوتنیان لێ قەدەغە کرد؛ بەڵام ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ئاب، ژمارەیەکی زۆر لە ھونەرمەندان لە نەخۆشخانەی بەھمەن بۆ بینین و بەرزکردنەوەی ورەی مورتەزا ھاتن بۆلای و بۆ چەند ساتێکی کورت لە لای بوون. ھەروەھا لە ٢٠ی ھەمان مانگ بریکاری ھونەری وەزارەتی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی مۆسیقای ئێران سەردانیان کرد. دواجار پاشایی لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ کۆچی دوایی کرد.[١١][١٢][١٣][١٤]
پرسە
دەستکاریغوسڵ و پاککردنەوە لە ١٥ی تشرینی دووەم
دەستکاریبۆ دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی و دواکەوتنی ناشتن، تەرمەکەی لە ١٥ی تشرینی دووەم و ڕۆژێک پێشتر گواسترایەوە بۆ بەھەشتی زەھرا و پرسەکەی ئەنجامدرا.
دواکەوتنی ناشتن
دەستکاریدوای پرسەکەی لە تەلاری وەحدەت، تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ بەھەشتی زەھرا، بەڵام بەھۆی زۆری قەرەباڵغییەوە تا ئێوارەی یەکشەممە نەتوانرا بەخاک بسپێردرێت، بەڵام دوای کاتژمێرێک، کاتێک خەڵکی بڵاوەیان کرد، تەرمەکەی لە بەھەشتی زەھرا و لە تەنیشت ئەحمەد ئارام بە خاک سپێردرا.[١٥][١٦]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «شوک مرگ یک خواننده سی ساله». BBC News فارسی (بە فارسی). ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ http://hvasl.ir/news/6443
- ^ «توهم سود بردن از 'واکنش غیرمنتظره ایرانیان'». BBC News فارسی (بە فارسی). ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «Public Grieving for Pop Singer Is Startling for Iran (Published 2014)» (بە ئینگلیزی). 2014-11-17. لە 2023-08-15 ھێنراوە.
- ^ «روزنامههای شنبه 24 آبانماه 1393». ایسنا (بە فارسی). ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «شرکت هزاران نفر در مراسم تشییع پیکر مرتضی پاشایی – DW – ۱۳۹۳/۸/۲۵». dw.com (بە فارسی). لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «تشییع جنازههای پرجمعیت ایران؛ از ناصرالدین شاه تا قاسم سلیمانی». BBC News فارسی (بە فارسی). لە 2023-08-15 ھێنراوە.
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «مرتضی پاشایی؛ راهی که یک ستاره پیمود». BBC News فارسی (بە فارسی). ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ Behnegarsoft.com (١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥). «مرتضی پاشایی، عاشق زندگی بود - بهار نیوز». پایگاه خبری بهار نیوز (بە فارسی). لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Behnegarsoft.com (١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥). «مرتضی پاشایی، عاشق زندگی بود - بهار نیوز». پایگاه خبری بهار نیوز (بە فارسی). لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ مستند بهمن بابازاده برای مرتضی پاشایی (بە ئینگلیزی)، لە 2023-08-15 ھێنراوە
- ^ «معاون هنری وزیر ارشاد از مرتضی پاشایی عیادت کرد». خبرگزاری برنا (بە فارسی). ١٥ی ئابی ٢٠٢٣. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ ایران، عصر (۱۹ی ۰۸ی ۱۳۹۳). «مرتضی پاشایی ممنوع الملاقات شد (+عکس)». fa (بە فارسی). لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ ضرغامی، محمد (2014-11-14). «درگذشت مرتضی پاشایی، خواننده «جاده یک طرفه»». رادیو فردا (بە فارسی). لە 2023-08-15 ھێنراوە.
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «پیکر مرتضی پاشایی در خانه ابدی آرام گرفت». خبرگزاری مهر | اخبار ایران و جهان | Mehr News Agency (بە فارسی). ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «خبرگزاری فارس - مرتضی پاشایی در کنار چه کسانی دفن شد+عکس». خبرگزاری فارس. ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.