مراپ
بزووتنەوەی دژی ڕەگەزپەرستی و بۆ دۆستایەتی نێوان گەلان یان بە کورتی مراپ (بە فەڕەنسی: Mouvement contre le racisme et pour l'amitié entre les peuples; MRAP) ڕێکخراوێکی ناحکومیی دژە ڕەگەزپەرستی لە فەڕەنسایە کە لە ساڵی ١٩٤٩ دامەزراوە.[١]
سەرچاوەکان و گۆڕینەکانی ناو
دەستکاریلە ساڵی ١٩٤١دا، بزووتنەوەی نەتەوەییی دژە ڕەگەزپەرستی (Mouvement national contre le racisme; MNCR) لەلایەن چەند ئەندامێکی بەرخودانی فەڕەنساوە دروستکرا کە پێیان وابوو خەباتێکی تایبەت دژی ڕەگەزپەرستی بەشێکی چارەنووسساز لە ڕزگاربوونی فەڕەنسا لە داگیرکاریی ئەڵمانیاوەیە. یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانیان ئەوە بوو کە لە منداڵە یەھوودییەکان ھەرچی زۆرتر لە دیپۆرتکردنەوە ڕزگار بکەن. بزووتنەوەکە چالاکییەکانی لەگەڵ کڵێسای پرۆتێستانت و کاتۆلیکدا ھەماھەنگ دەکرد. بۆ بەرھەڵستیی ئایدۆلۆژیای ڕەگەزپەرستانەی نازییەکان و دەوڵەتی ڤیشی دوو ڕۆژنامەی نھێنی بە ناوەکانی «ژەکۊزێ» (بە فەڕەنسی: J'accusé بەواتای من تۆمەتبار دەکەم) لە ناوچەی باکوور و «فراتێرنیتێ» (بە فەڕەنسی: Fraternité بەواتای برایەتی) لە ناوچەی باشوور دامەزران.
لە ٢٢ی ئایاری ١٩٤٩ چەندین ئەندامی بزووتنەوەی نەتەوەییی دژە ڕەگەزپەرستی، لەوانەش نیگارکێش مارک شاگال و سەرکردەی سۆسیال کاتۆلیک مارک سانگنیێ، بزووتنەوەی دژی ڕەگەزپەرستی، دژەجوولەکەگەرایی و بۆ ئاشتی (ڤە فەڕەنسی: l'antisémitisme et pour la paix)یان دروستکرد. ئەو گرووپە لە چوارچێوەی ڕەخنەی گەورەتریان لە نیو-نازیزم و دژە جوولەکەگەرایی و شەڕی ساردی گەورەتر، جەختیان لە ڕۆڵی دژە ڕەگەزپەرستی کردەوە.[٢]
ناوی گروپەکە لە ساڵی ١٩٧٢ گۆڕدرا بۆ بزووتنەوەی دژی ڕەگەزپەرستی و بۆ دۆستایەتی نێوان گەلان (Mouvement contre le Racisme et pour l'Amitié entre les Peuples)، کە ھەتا ئێستاش بەو ناوە ناسراوە.
چالاکییەکانی دوای جەنگ
دەستکاریچالاکییەکانی ئەم دواییە
دەستکاریدژایەتیکردنی توێژینەوە بۆماوەییەکان
دەستکاریسەبارەت بە کوردستان
دەستکاریمراپ بەر لە دانیشتنی ٥٦ەمینی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە ١٨ی حوزەیران ھەتا ١٢ی تەمووزی ٢٠٢٤ەوە لە شاری ژنێڤی سویس بەڕێوەدەچێت، ڕاپۆرتێکی لەسەر پێشێلکردنی مافەکان لە تورکیا پێشکەش بە کۆمیتەی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد کە لەنێویدا باس لە گۆشەگیریی داسەپێنراو سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان و زیندانەکان، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ھەڵبژاردنە گشتی و خۆجێییەکان، و کردەوە چەوسێنەرانە و دژە دیموکراتیکەکانی حکوومەتی تورکیا لە دژی ڕەنجدەران، ڕاگەیاندنەکان، ھونەرمەندان، سیاسەتمەداران و مافپارێزان لە تورکیا و کوردستان کراوە.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Mouvement contre le racisme et pour l'amitié entre les peuples». mrap.fr.
- ^ André Kaspi, Jules Isaac ou la Passion de la Vérité (Plon, 2002), 239-241.
- ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: مراپ بەر لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی و ھێرشەکانی سەر کورد کرد (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.