محەمەد قەرەداغی :(١٩١٧-١٩٧٣) نووسەر ، چالاكی سیاسی ، لەنەتەوەی كورد بووە.

محەمەد قەرەداغی

سەرەتای ژیان و خوێندنی دەستکاری

محەمەد کوڕی وەستا ئەحمەد و خەڵکی ناوچەی (قەرەداخ)ە، ١٩١٧ لە کفری لەدایکبووە. ١٩٢٥ چووەتە قوتابخانەی سەرەتایی، ١٩٣٢ لە قۆناغی ناوەندی وەرگیراوە. ١٩٣٥ لە خانەی مامۆستایانی سەرەتایی لە بەغدا قبووڵ کراوە. ١٩٣٨ بووەتە مامۆستا لە کەرکووک، وەک مامۆستا و بەڕێوەبەر لە قوتابخانەکانی حەویجە، ئاغجەلەر، کفری و کەرکووک خزمەتی دیوە. ساڵانی ١٩٥٨-١٩٦١ جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەی (النجاح)ی ناو کەرکووک بووە.[١][٢]

چالاكی سیاسی دەستکاری

ئەندامی حیزبی (ھیوا) بووە و لەو ڕێیەدا گرتن و بەندیخانە و دەردەسەرییەکی زۆری بینیوە. ئەندامی (پارتی دیموکراتی کوردستان)یش بووە.[١][٢]

كۆچی دوایی دەستکاری

ڕۆژی ١٧/٦/١٩٧٣ بە نەخۆشی لە بەغدا کۆچی دواییی کردووە، تەرمەکەی براوەتەوە بۆ کفری و لە گۆڕستانی (باوەشاسوار) بە خاک سپێردراوە.[١][٢]

نووسینەكانی دەستکاری

محەمەد قەرەداغی، عەرەبی و تورکیی زانیون. نووسینی لە "گەلاوێژ" و "دەنگی گێتیی تازە"دا بڵاوبووەتەوە.[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل8209
  2. ^ ئ ا ب پ مستەفا نەریمان، ئەدیب و نووسەرانی کفری و دەوروبەری، چاپخانەی دار الشؤون الثقافية العامة- بغداد، ٢٠٠٧، ل١٣٠-١٤١؛ سمکۆ بەھرۆز، ببلیۆگرافیای رۆشنبیران و ناودارانی کەرکوک، بەشی سێیەم و کۆتایی، گۆڤاری "کەرکوک"، ژمارە ٤، ساڵی نۆیەم، بەھاری ٢٠٠٨، ل٧٩-١٧٤.