محەمەدئەمین کەریم بەگی جاف
محەمەدئەمین کەریم بەگی جاف :(١٩١١-١٩٦٥) نووسەر ، شاعیر ، شۆڕشگێڕ ، لەنەتەوەی كورد بووە.
سەرەتای ژیان و خوێندنی
دەستکاریمحەمەدئەمین بەگ کوڕی کەریم بەگ کوڕی فەتاح بەگ کوڕی حەمەپاشای جاف و ناسراوە بە "مینە جاف"، دایکی تەرخانی و ژنیشی ھەر تەرخانییە. ١٩١١ لەدایک بووە. بە منداڵی، کە باوکی ژنی تازەی ھێناوە، لەگەڵ دایکی لە دێی (گۆبان) جێگیر بووە. کە گەورە بووە، بەرپرسیی کەوتووەتە ئەستۆ؛ لە حوجرەی مزگەوتی کەلار، لای مەلا محێدین و مەلا ئەحمەد خوێندوویە و نەچووەتە قوتابخانەی ڕەسمی. بەو پێیە خۆی خۆی پێگەیاندووە و باوکی و حەمەد بەگ و ڕەزا بەگی جووتەمامی کاریان تێکردووە و ھانیانداوە. بە ھەوڵی خۆیشی فێری فارسی و عەرەبی و تورکی بووە. سەرەتا لە کەلار دانیشتووە، دوایی چووەتە ئاواییی (گۆبان قەرەچێڵ)ی نزیک بە کەلار.[١][٢]
شەڕی ئاوباریک
دەستکاریلە لاویدا، ھاوکارێکی شێخ مەحموودە حەفید بووە و بەشداریی شەڕی (ئاوباریک)ی کردووە.[١][٢]
بەرهەمەكانی
دەستکاریلە ١٩٢٥ەوە دەستی داوەتە شیعرنووسین، شیعری بۆ زۆر بۆنەی نیشتمانیی وەک شەڕی بەردەرکی سەرا و ئاوباریک و لافاوی ١٩٥٧ی سلێمانی و ھیی دی وتووە. شیعری دڵداری و ئایینی و ھەجوویشی زۆرە.[١][٢]
كۆچی دوایی
دەستکاری١٩٦٥ لە بەغدا کۆچی دواییی کردووە و لە گۆڕستانی سەیید خەلیل نێژراوە.[١][٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب پ گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل8215
- ^ ئ ا ب پ مستەفا نەریمان، ئەدیب و نووسەرانی کفری و دەوروپشتی، چاپخانەی دار الشؤون الثقافية- بغداد، ٢٠٠٧، ل٩٧-١٠٩؛ مستەفا نەریمان، دیوانی مینە جاف، پێشەکی د. حەسەن جاف، چاپخانەی الجاحظ- بەغدا، ١٩٩٠، ل٣-١٥.