ماڵیکردنی ئەسپ

قۆناغی ڕاھێنانی ئەسپ

چەندین گریمانە ھەیە لەسەر کێشە سەرەکییەکانی کردەی ماڵیکردنی ئەسپ. سەرەڕای دەرکەوتنی ئەسپەکان لە ھونەری سەر ئەشکەوتەکانی چاخی بەردینی کۆن لە سەرەتای ٣٠ ھەزار ساڵ پێش زایین بەڵام ئەو ئەسپانە ئەسپی کێویی بوون و بۆ مەبەستی خۆراک و گۆشتەکانیان ڕاوکراون.

کات و چۆنیەتی ماڵیکردنی ئەسپەکان یەکلایی نەبۆتەوە و جێی گفتووگۆیە. بەڵگەکان لەسەر سەرەتای بەکارھێنانی ئەسپەکان بەمەبەستی ھاتوچۆ دەگەرێتەوە بۆ گالیسکەی ناو گۆرەکان لە پێش ٢٠٠٠ ساڵ لەمەوپێش بەڵام چەندەھا بەڵگە نوێیەکان لەزیادبووندان کە پشتگیری گریمانەی دەرکەوتنی ئەسپەکان دەگەرێنێتەوە بۆ نزیکەی ٣٥٠٠ پێش زایین[١][٢][٣] و دۆزراوەکانی ئەم دواییانەی کلتووری بۆتایی (کە ناوچەیەکی شێونەوارییە لە کەزاخستان و ناوەڕاستی ئاسیا) پێشنیاری ئەوە دەکەن کە شوێنی یەکەمین ماڵیکردنی ئەسپ دەگەرێتەوە بۆ نیشنگەکانی بۆتایی لە پارێزگای «ئەکمۆلا» ی کەزاخستان. پاشان بەکارھێنانی ئەسپ لە ئەوراسیا بڵاوەی کرد بۆ ھاتوچۆ، کاری کشتوکاڵی و جەنگەکان.[٤]

مێژوو دەستکاری

مێژوو و سەرەتایی ماڵیکردنی ئەسپ تا ڕادەیەک بەندە لەسەر پێناسەی «ماڵیکردن». ھەندێک لە ئاژەڵناسان «ماڵیکردن» پێناسەدەکەن بە دەستبەسەراگرتنی زۆربوون لەلایەن مرۆڤەوە و دەکرێت ئەم کردەیە دەستنیشان بکرێت لە نموونە کۆنەکانی ئێسەپەیکەردا لەڕێی گۆڕانەکانی قەبارە و ژمارەی ئەسپە دێرینەکان. بەڵام لێکۆڵەرانی تر تەماشای بەڵگەکان دەکەن بەشێوەیەکی فراوانتر وەک (بەڵگەی ئێسکەپەیکەر، بەڵگەی ددان، چەکی بەکارھاتوو، ھونەر، بەجێماوە رۆحانییەکان و شێوازەکانی ژیانی کلتوورەکانی مرۆڤ.) ھەروەھا چەندەھا بەڵگو بوونیان ھەیە کە ئەسپەکان وەک سەرچاوەی گۆشت بەکارھاتوون لەپێش مەشق پێ کردنیان وەک ئاژەڵی کارکردن.

ھەوڵەکانی دیاریکردنی کردەی «ماڵیکردن» لەڕێی لێکۆڵینەوەی جیینەکان یان ھەڵسەنگاندنی بەشە جەستەییە بەجێماوەکان بەندە لەسەر لەسەر گریمانەی جیابوونەوەی جیینەکان لە ئەسپە ماڵی و کێوییەکان دا. لەڕاستی دا ئەم جۆرە جیابوونەوەیە ڕوویداوە بەڵام ئەم جۆرە لێکۆڵینەوانە تەنھا کۆتا مێژووی جیابوونەوەکان دەخەملێنن بەبێ گرنگیدان و لابردنی ئەگەری جیابوونەوەی جینەکان لە نێوان ئەسپە ماڵی و کێوییەکان لە کاتێکی نەزانراودا کە دەکرێت بەشێوەیەکی سروشتی ڕووبدات.

بەھەمان شێوە زۆربەری ئەسپە نوێییەکان ئەگەری گەڕانەوەیان ھەیە بۆ باری کێوی تەنانەت ئەگەر لە خێزان و بنەچەیەکی ماڵیشەوە لەدایک بووبێت.

یەکێک لە بیردۆزەکان پێشنیاری ئەوە دەکات کە ماڵیکردن دەست پێدەکات لە ھێشتنەوەی بەچکە ئەسپەکان (جاشک) وەک ئاژەڵی ماڵی و ئەسپە پێگەیشتووەکانیش بۆ گۆشتەکانیان سەردەبڕان. ئەسپە بەچکەکان بچووکترن و مامەڵەکردن لەگەڵیان دا ئاسانترە. ئەسپەکان وەک ئاژەڵە مێگەلەکان مامەڵە دەکەن و پێویستیان بە ھاوبەشە بۆ بەردەوامیان لە ژیان دا و زانیارییە مێژووی و نوێیەکان دەریدەخەن کە بەچکە ئەسپەکان بەمەبەستی دابینکردنی پێویستییە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان پەیوەندی لەگەڵ مرۆڤ و ئاژەڵە ماڵییەکانی تردا دەبەستن. بەپێی کات ئەم لەبارییە بۆتە ڕێخۆشکەر بۆ ماڵیکردنی یەک لەدوای یەکی ئەسپە بەچکەکان و دواتر دۆزینەوەی توانای سواربوون، لێخورین و کارپێکردنیان لەلایان مرۆڤەوە.[٥]

بەڵگەکان دەربارەی ماڵیکردنی ئەسپ لە سێ جۆرەوە سەرچاوەدەگرێت:

  1. گۆڕانکاری لە ئێسکەپەیکەر و ددانی ئەسپە دێرینەکان دا.
  2. گۆڕانگکاری لە جوگرافیای دابەشبوونی ئەسپە دێرینەکان و بەتایبەتی بڵاوبوونەوەی ئەسپ بۆ ئەو ناوچانەی ھەرگیز خاوەنی ھیچ ئەسپێکی کێوی نەبوون.
  3. شوێنەوارە دێرینەکانی خاوەنی بەرھەمی ھونەری، وێنە و بەڵگەکانن لەسەر گۆرانکاری ھەڵسوکەوتی مرۆڤ پەیوەست بە ئەسپەکانەوە.

بەڵگە بۆماوەییەکان دەستکاری

لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٤ ھەستا بە بەراوردکردنی ناوکە ترشی ڕایبۆزی کەم ئۆکسجین (DNA)ی ئێسکی ئەسپە دێرینەکانی پێش مێژووی ماڵیکردن بەرانبەر (DNA)ی ئەسپە نوێیەکان و لە ئەنجام دا ١٢٥ بۆماوەی پەیوەندیداریان دۆزیەوە بە ماڵیکردن. ھەندێک لەو بۆماوانە جەستەیی بوون کە کاریگەری دەکردە سەر گەشەکردنی ماسولکە، گەشەکردنی پێیەکانی دواوە، ھێزی دڵ و ھاوسەنگی و ھەندێکی تر لەو بۆماوانە پەیوەست بوون بە (ژیری، ھەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی و توانای فێربوون، وەڵامدانەوەی ترس و پەسەندێتی) کە زۆرگرنگن بۆ کردەی ماڵیکردنی ئەسپ. (DNA)ی بەکارھاتوو لە کێکۆڵینەوەکەدا دەگەرایەوە بۆ ئێسکی ئەسپەکانی ١٦ – ٤٣ ھەزار ساڵ لەمەوبەر.[٦][٧]

بەڵگە شوێنەوارییەکان دەستکاری

بەڵگە شوێنەوارییەکان پاشماوەی ئەسپەکان لەخۆدەگرێت کە لەگەل مرۆڤەکان دا بوون لە گۆرەکان دا و دەکرێت چەندەھا زانیاری بەدەست بھێنرێت لە (گۆڕانکاری لە تەمەن و ڕەگەزی ئەسپە کوژراوەکان لەلایەن مرۆڤەوە، پەیدابوونی پەرژینی بەخێوکردنی ئەسپ، پەیدابوونی کەرەستەکانی بەکارھێنای ئەسپ و گاسن، پەیدابوونی گالیسکە، وێنەی ئەسپە بەکارھاتووەکان بۆ سواربوون، لێخوڕین یان وێنەکانی پیشاندەری ھێز و توانای مرۆڤن) ئەم یەکێک لەم زانیارییانە بە تەنھا دەکرێت سەلمێنەر و پشتڕاستکەرەوەی بەڵگەی ماڵیکردن بن.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Matossian, Mary Kilbourne (2016). Shaping World History. Routledge. p. 43. ISBN 978-1-315-50348-6.
  2. ^ "What We Theorize – When and Where Domestication Occurred". International Museum of the Horse. Archived from the original on 19 July 2016. Retrieved 27 January 2015.
  3. ^ "Horsey-aeology, Binary Black Holes, Tracking Red Tides, Fish Re-evolution, Walk Like a Man, Fact or Fiction". Quirks and Quarks Podcast with Bob Macdonald. CBC Radio. 2009-03-07. Retrieved 2010-09-18.
  4. ^ Outram, Alan K.; et al. (2009). "The Earliest Horse Harnessing and Milking". Science. 323 (5919): 1332–1335. Bibcode:2009Sci...323.1332O. doi:10.1126/science.1168594. PMID 19265018.
  5. ^ Benecke, Norbert; Von den Dreisch, Angela (2003). "Horse exploitation in the Kazakh steppes during the Eneolithic and Bronze Age". In Levine, Marsha; Renfrew, Colin; Boyle, Katie (eds.). Prehistoric Steppe Adaptation and the Horse. Cambridge: McDonald Institute. pp. 69–82. ISBN 978-1-902937-09-0. {{cite book}}: Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help)
  6. ^ Needham, Joseph (1986). Science and Civilization in China; Volume 4, Physics and Physical Technology, Part 2, Mechanical Engineering. Taipei: Caves Books.
  7. ^ Clutton-Brock, Juliet (1992). Horse Power: A History of the Horse and the Donkey in Human Societies. Cambridge, Massachusetts: Harvard University Press. p. 138. ISBN 978-0-674-40646-9.
  8. ^ Luís, Cristina; et al. (2006). "Iberian Origins of New World Horse Breeds". Journal of Heredity. 97 (2): 107–113. doi:10.1093/jhered/esj020. PMID 16489143.