ماکسیمیلیانە نگۆ مبی
ماکسیمیلیانە نگۆ مبی (Maximilienne Ngo Mbe) کەسایەتی ژنە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و کەمپەینسازی کامیرۆنییە. ئەو سەرۆکی ڕێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤە بەناوی (REDHAC).[١][٢] لە ئازاری ٢٠٢١، ماکسیمیلیانە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، خەڵاتی نێونەتەوەیی ژنانی ئازای پێدرا. خەڵاتەکە لەلایەن خانمی یەکەمی ئەمریکا، جیڵ بایدن بەخشرا.[٣]
ماکسیمیلیانە نگۆ مبی | |
---|---|
نەتەوە | کامیروون |
پیشە | چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ |
ناسراوە بە | سەرۆکی (REDHAC) |
خەڵاتەکان | خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا |
ئەو سەرپەرشتی خەزێنەی تۆڕی دیموکراسی ئەفریقا دەکات.[٤] لە ساڵی ٢٠١٣، بۆ پارستنیان منداڵەکانی ناردە فەڕەنسا. بەھۆی کارەکانییەوە چەند جارێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دووچاری ڕەخنە و سووکایەتی بووەتەوە.[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Maximilienne Ngo Mbe». Front Line Defenders (بە ئینگلیزی). ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «AFRICAN DEFENDERS | Central Africa» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Maximilienne C. Ngo Mbe (Cameroon) | Bureau of Educational and Cultural Affairs». eca.state.gov (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «AFRICAN DEFENDERS | Pan-African Human Rights Defenders Network» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «We Want Change – Maximilienne Ngo Mbe». Civil Rights Defenders (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٤ی ئازاری ٢٠٢٠. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.