مامۆستا (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی تورکی

مامۆستا زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی تورکییە کە لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٠ لەسەر کەناڵی فۆکس دەستی بە پەخشکردن کرد. زنجیرەکە لە پاڵەوانێتیی ئیڵکار کەڵیڵییە و لە زنجیرەی ژاپۆنی (Mr Haiiragi's Homeroom) وەرگیراوە.

چیرۆک دەستکاری

مامۆستایەکی زانستی فیزیا ھەوڵدەدات وانەیەک لە مرۆڤایەتی بە ڕێگا تایبەتەکانی بە قوتابییەکانی بدات کە ھەرگیز لەیادی نەکەن و ژیانیان ھەڵدەگەڕێنێتەوە.

چیرۆکەکە پێش ١٠ ڕۆژ لە دەرچوون دەست پێ دەکات و مامۆستای فیزیا لە بەرامبەر قوتابییەکانی دەوەستێت و پێیان دەڵێت «ئێوە ئێستا ھەمووتان بارمتەن» بۆ لێکۆڵێنەوە لە دۆسییەی قوتابی ڕاکەری لێھاتوو و بەرزترینی پۆلەکە کە پێش سێ مانگ بەھۆی شەڕفرۆشتن و تێکدانی ناوبانگی بەوەی کە مادەی چالاککەر بەکاردەھێنێت خۆی کوشت و مامۆستاکە ٢٩ قوتابی بۆ لێکۆڵینەوە وەک بارمتە دەبات و پێیان دەڵێت کە کەس ناتوانێت بچێتە دەرەوەی پۆلەکە تا مەتەڵی خۆکوشتنی قوتابییەکە ئاشکرا نەبێت.

دوای ئەوەی مامۆستاکە بۆمبێک لەناو قوتابخانەکەدا دەتەقێنێتەوە ھەموو شتێک ئاڵۆزتر دەبێت.

ئەڵقەکان دەستکاری

ئەڵقە ناونیشانی

ئەڵقە

ڕێکەوتی

پەخش

١ ھەڵسانەوە ٤ی ئازاری ٢٠٢٠
٢ کات ١١ی ئازاری ٢٠٢٠
٣ ئومێد ١٨ی ئازاری ٢٠٢٠
٤ ڕاستی ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٠

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری