مافی مناڵان، مافی مرۆڤی تایبەت بە مناڵانە بە ئاوڕدانەوەیەکی تایبەت بە مافەکانی پاراستن و چاودێری کەسانی خوار تەمەن یاسایی.[١] بەڵێننامەی ١٩٨٩ی مافەکانی مناڵ (CRC) مناڵێک بەم شێوەیە پێناسە ئەکات: "ھەر مرۆڤێکی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ، مەگەر بەپێی یاسای تایبەت بە مناڵ، گەییشتن بە تەمەنی یاسایی زووتر بگات.[٢]

مافی مناڵان ئەم مافانە بۆ مناڵان لەخۆ ئەگرێ کە لە پەیوەندیدا بێت بە دایک و باب، پێناسەی مرۆڤ و ھەروەھا پێویستییە سەرەتاییەکانی پاراستنی جەستەیی، خواردن، فێرکاری گشتی، چاودێری تەندوورستی، یاساکانی سزادانانی شیاو بۆ تەمەن و پێگەییشتنی مناڵ، پاراستنی بەرامبەر لە مافەکانی مەدەنی مناڵ، ھەروەھا ئازادی لە ھەڵاواردنی مناڵ بەپێی نەژاد، ڕەگەز، حەز و مەیلی سێکسی، ڕیشەی نەتەوەیی، دین، کەم‌ئەندامێتی، ڕەنگ، ڕەچەڵەک یان تایبەتمەندییەکانی تر.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "مافی مناڵان (Children's Rights)". ماڵپەڕی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ. Archived from the original on 21ی Septemberی 2008. Retrieved 22ی Februaryی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Convention on the Rights of the Child". G.A. res. 44/25, annex, 44 U.N. GAOR Supp. (No. 49) at 167, U.N. Doc. A/44/49 (1989). Retrieved 22ی Februaryی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)