مارینی دی لیڤێرا
مارینی دی لیڤێرا پارێزەر و چالاکوانی کۆمەڵایەتی سریلانکییە، ھەروەھا پێشتر سەرۆکی منداڵپارێزانی سریلانکا بووە.[١] لە ساڵی ٢٠١٩، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢][٣][٤]
مارینی دی لیڤێرا | |
---|---|
نەتەوە | سریلانکی |
خوێندنگە | کۆلێجی ترینتی، لەندەن |
پیشە | دیپلۆمات، پارێزەر، چالاکوانی کۆمەڵایەتی |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی |
ژیان
دەستکاریمارینی دی لیڤێرا بڕواننامەی لە دەربڕین و دراما لە کۆلێجی ترینتی لە لەندەن بەدەستھێناوە، ھەروەھا دوای خوێندنی زانکۆ ئەوا دبلۆمی لە مافەکانی مرۆڤ بەدەستھێناوە. مارینی ناسراوە بەھۆی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانی لە سریلانکا، ناوبراو یارمەتی ئەو ژن و منداڵانەی داوە کە بوونەتە قوربانی تاوان و جەنگ، ھەروەھا ناوبراو خوولی کورت و چڕی ڕاھێنانی لەبواری مافەکانی مرۆڤ بۆ سوپای سریلانکا کردۆتەوە.[٥]
لە نیسانی ٢٠١٧، مارینی بوو بە سەرۆکی کۆمەڵەی منداڵپارێزانی نەتەوەیی لە سریلانکا ئەمەش دوای ئەوەی شوێنی ناتاشا بالیندرانی گرتەوە کەناوبراو بەھۆکاری کەسی خۆی دەستیلەکارکێشابوویەوە.[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Sri Lanka: Sri Lankan lawyer named a recipient of U.S. State Department\'s 2019 International Women of Courage Award». www.colombopage.com. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Sri Lanka: Sri Lankan lawyer Marini de Livera honored with U.S. State Department\'s 2019 International Women of Courage Award». www.colombopage.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Sri Lanka's Marini de Livera receives Women of Courage award». Daily News (بە ئینگلیزی). لە ٩ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Sri Lankan Marini de Livera honored with International Women of Courage Awards 2019 | Embassy of Sri Lanka – Washington DC USA». slembassyusa.org. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ^ ئ ا admin (٢٤ی نیسانی ٢٠١٧). «Marini De Livera appointed new Chairperson of NCPA». Colombo Gazette (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٩ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مارینی دی لیڤێرا تێدایە. |