ماریا دۆ کارمۆ سیلڤێرا (لە دایکبووی ١٤ی شوباتی ١٩٦١) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی ساوتۆمێ و پرینسیپییە. ئەو لە ماوەی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بۆ ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨، بووە سەرۆک وەزیرانی وڵاتی ساوتۆمێ و پرینسیپی،[١] ھەر لەو دەمە وەزیری ئابووری و پلاندانانیش بوو. ئەو دووەم ژنە لەوڵاتەکەیدا پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێت.

ماریا سیلڤێرا
لەدایکبوون (١٩٦١-٠٢-١٤) ١٤ی شوباتی ١٩٦١ (تەمەن ٦٣ ساڵ)
Portuguese São Tomé and Príncipe، ساوتۆمێ و پرینسیپی
پیشەسیاسەتوان
پۆستەکانPrime Minister of São Tomé and Príncipe
پەروەردەVasyl' Stus Donetsk National University، University of Lisbon
ئەندامی حیزبیMovement for the Liberation of São Tomé and Príncipe/Social Democratic Party
خەڵاتەکانGrand Cross of the Order of Merit of Portugal

ئەو لە ئوکراینا بەشی ئابووری لە زانکۆی نیشتمانیی دۆنیتسک تەواو کرد، ھەروەھا ماریا بڕواننامەی ماستەری لە بەڕێوەبردنی گشتی لە سکووڵی بەڕێوەبردن لە شاری ستراسبۆرگ لە فەڕەنسا بەدەستھێنا.[٢] ماریا دۆ کارمۆ سیلڤێرا ئەندامە لە پارتی سۆسیالیست دیموکراتی ساوتۆمێ و پرینسیپی.

ماریا ئەندامە لە ئەنجومەنی ژنانی سەرکردەی جیھان، کە ئەم ئەنجومەنە ئەو ژنانەی لەخۆی کۆکردووەتەوە کە لە پلەی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران بوون لە وڵاتانی جیھان.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "At-a-glance: Women Prime Ministers". SBS News. 23 Aug 2013. Retrieved 2014-08-04.
  2. ^ "Maria do Carmo Silveira". www.cplp.org. Retrieved 2019-12-02.
  3. ^ "Maria do Carmo Silveira". Council of Women World Leaders (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-02.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری