مارگاریتا سالاس فالگویراس کانێرۆ (٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٨–٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩) کەسایەتی زانای ئیسپانی، توێژەری پزیشکی و نووسەر لە بواری زیندەکیمیا و بۆماوەزانیی گەردی بوو.[١] سالاس بەکتریای ڤایرۆسی ٢٩ دی ئێن ئەی پۆلیمیراسی دۆزییەوە، ئەم دۆزینەوەی لەلایەن ئەنجومەنی توێژینەوەی ئیسپانی بەیەکێک لە باڵاترین و بەھاترین داھێنانەکان دانرا.[٢][٣]

مارگاریتا سالاس
سالاس لە حوەزیرانی ٢٠١٩
لەدایکبوون (١٩٣٨-١١-٣٠) ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٨
ڤاڵدێز، ئاستۆریاس، ئیسپانیا
مردن٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩(٢٠١٩-١١-٠٧) (٨٠ ساڵ ژیاوە)
مەدرید، ئیسپانیا
نەتەوەئیسپانی
خوێندی باڵازانکۆی کۆمپلوتینسی مەدرید
ڕاوێژکاری دکتۆرائەلبەرت سۆلس
ناسراوە بەھۆیکار و توێژینەوەکانی لە لە بۆماوەزانیی گەردی ھەروەھا دۆزینەوەی بەکتریای ڤایرۆسی ٢٩ دی ئێن ئەی پۆلیمیراسی
خەڵاتە دیارەکانPremio México de Ciencia y Tecnología (١٩٩٨)
خەڵاتی داھێنەرانی ئەورووپی (٢٠١٩)
ھاوسەرئلادیۆ ڤینوێلا (ھاوسەرگیری ١٩٦٣)

ئەو یەکەم ژنە زانا بوو کە ھەڵبژێردرێت بۆ ئەکادیمیای شاھانەی ئیسپانیا.[٤] لە ساڵی ٢٠١٩، بەماوەیەکی کورت بەر لە مردنی ئەوا خەڵاتی داھێنەرانی ئەورووپی پێدرا.[٥] لە ھاوینی ٢٠٠٨، لەلایەن پاشای ئیسپانیا خوان کارلۆسی یەکەم، خەڵات و ناونیشانی ڕێزلێنانی پێبەخشرا. لە ماوەی ژیانیدا، سالاس سەرپەرشتی ٤٠ قوتابی دکتۆرای کردووە، ھەروەھا ٢٠٠ وتاری زانستی بڵاوکردووەتەوە. ئەو یەکێک بووە لە قسەکەران و پارێزەرانی ژننان بەتایبەتیش لە بواری فێمێنیزم لە زانستدا.[٦]

مارگریتا لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[٧]

سەرەتای ژیان دەستکاری

مارگاریتا سالاس لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٨ لە کانێرۆ لە پارێزگای ڤاڵدێز، ھەرێمی ئاستۆریاس دایکبوو.[٨] ئەو کچی دکتۆرێکی دەروونناس بوو.[٩][١٠] ئەو بەکالۆریۆسی لە زانکۆی کۆمپلوتینسی مەدرید لە بەشی کیمیا بەدەستھێنا. لە ساڵی ١٩٦٣، بڕواننامەی دکتۆراشی وەرگرت، ئەلبەرت سۆلس لە ئەنجومەنی توێژینەوەی ئیسپانی، سەرپەرشتی خوێندنی دکتۆراکەی بوو. دوای تەواوکردنی تێزەکەی، چوونەتە ئەمریکا بۆ کارکردن لەگەڵ سیڤیرۆ ئۆچوا.[١١] دوای ئەوەی لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە ئەمریکا گەڕانەوە بۆ ئیسپانیا، ئەوا لە شاری مەدرید تاقیگەیەک دادەمەزرێنێت لەبواری بۆماوەزانیی گەردی.[١٢] دواتر لە چەند زانکۆیەکی مەدرید، سالاس بوو بە پڕۆفیسۆر.[١٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Muere Margarita Salas, una de las grandes científicas españolas y referente feminista". BBC (بە ئیسپانی). 7 November 2019. Retrieved 8 November 2019.
  2. ^ Mazo, Estela S. (13 July 2016). "Margarita Salas, Investigadora del CSIC. Centro de Biología Molecular Severo Ochoa. Un hito para la ciencia española". Expansión (بە ئیسپانی). Madrid, Spain. Retrieved 8 November 2019.
  3. ^ "Margarita Salas, Spain's leading female scientist, dies aged 80". www.thelocal.es. 7 November 2019. Retrieved 2020-05-28. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  4. ^ "Muere Margarita Salas, una de las grandes científicas españolas y referente feminista". BBC (بە ئیسپانی). Retrieved 20 November 2019.
  5. ^ Office, European Patent. "Margarita Salas Falgueras". www.epo.org.
  6. ^ Fenoll, Carmon (11 February 2019). "Margarita Salas, a tireless fighter for women's equality in science". Agencia SINC (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-05-28.
  7. ^ "Fallece Margarita Salas, una de las mayores científicas españolas del siglo XX". CSIC – Consejo Superior de Investigaciones Científicas (بە ئیسپانی). 7 November 2019. Retrieved 7 November 2019.
  8. ^ "Margarita Salas: Biografía". Instituto Cervantes (España). August 2015. Retrieved 8 November 2019.
  9. ^ "Adiós a Margarita Salas, la gran precursora de las mujeres en la ciencjia". El Comercio (بە ئیسپانی). Spain. 7 November 2019. Retrieved 8 November 2019.
  10. ^ RODRÍGUEZ, JUAN CARLOS (14 October 2007). "INVESTIGACIÓN. LOS ÉXITOS DE MARGARITA SALAS Cuarenta años casada con un virus". El Mundo Magazine (بە ئیسپانی). Retrieved 9 November 2019.
  11. ^ Salas, Margarita (28 December 2012). "My Life with Bacteriophage φ29". The Journal of Biological Chemistry. 287 (53): 44568–44579. doi:10.1074/jbc.X112.433458. ISSN 0021-9258. PMC 3531770. PMID 23124207.
  12. ^ "Muere Margarita Salas, una de las grandes científicas españolas y referente feminista". BBC (بە ئیسپانی). 7 November 2019. Retrieved 8 November 2019.
  13. ^ Novo, Irene Fernández (7 November 2019). "Muere Margarita Salas, todo un referente de la ciencia en España". Nius Diario (بە ئیسپانی). Madrid, Spain. Retrieved 9 November 2019. ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.