خوان کارلۆسی یەکەم
خوان کارلۆسی یەکەم یان خوان کارلۆس ئالفۆنسۆ ڤیکتۆر ماریا (بە ئیسپانی: Juan Carlos؛ لەدایکبووی ٥یکانوونی دووەمیی ١٩٣٨ لە رۆما، ئیتالیا)، پاشای پێشووی ئیسپانیا بوو.
خوان کارلۆسی یەکەم | |
---|---|
![]() | |
ناوی خۆماڵی | Juan Carlos Alfonso Víctor María de Borbón y Borbón-Dos Sicilias |
لەدایکبوون | خوان کارلۆس ئالفۆنسۆ ڤیکتۆر ماریا ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٣٨ ڕۆما، ![]() |
نەتەوە | ![]() |
ناوەکانی تر | Juan Carlos I of Spain |
نەژاد | ئیسپانی |
پیشە | شای ئیسپانیا |
ساڵانی چالاکی | ۲۲ی نۆڤەمبری ۱۹۷٥ - ۲ی جوونی ۲۰۱٤ |
پێشوو | فرانسیسکۆ فرانکۆ |
جێگر | فلیپی شەشەمی ئیسپانیا |
ئایین | کاتۆلیکی ڕۆمی |
ھاوسەر | شاژن سۆفیای ئیسپانیا |
منداڵەکان | فلیپی شەشەمی ئیسپانیا |
لە ٢٢ی نۆڤەمبری ١٩٧٥، دوو ڕۆژ دوای کۆچی دوایی فرانسیسکۆ فرانکۆ دیکتاتۆری پێشووی ئیسپانیا، خوان بە پێی ئەو یاسایەی فرانکۆ داینابوو، گەییشتە پاشایەتی.
لە ١٩٦٩ و ئەوکاتەی فرانکۆ، خوان کارلۆسی وەکوو سەرۆکی داھاتووی ئیسپانیا دانا، تانج و تەختی ئیسپانیا بۆ ماوەی ٢٢ ساڵ بوو داگیر نەکرابوو.[١]
خوان کارلۆس لە ساڵی ١٩٥٥ لە تەمەنی ١٧ ساڵی دا چوو ئیسپانیا و لە ساڵی ١٩٦٢ ھاوسەرگیری کرد لەگەڵ شازادە سۆفیای یۆنان، کچی پاول پاشای یۆنان.
ماریانۆ راخۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا لە ٢ی مەی ٢٠١٤ ڕایگەیاند کە خوان کارلۆس دەیھەوێ بە قازانجی کووڕەکەی فلیپ، شازادەی ئاستۆریاس واز لە پاشایەتی بێنێ.[٢]
لە ڕێکەوتی ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ بە لەسەر کار لاچوونی، بە فەرمی فلیپ، شازادەی ئاستۆریاسی کرد بە پاشای ئیسپانیا.[٢]