ماخۆلان یان ئاڵۆزی چالاکی ڕادەبەدەر- ناتەواوی سەرنج (بە ئینگلیزی: Attention deficit hyperactivity disorder کورتکراوە بە ADHD) پەشێویی دەروونیە لە جۆری ناڕێکیی پەرەسەندنی.[١][٢][٣][٤] کێشەی زیادکاری بەھۆی کەمی سەرنجی (ADHD)ناڕێکییەکی دەروونییە کە قورسی لە سەرنجدان (تەرکیز کردن) و چالاکی زیاد لە پێویست و ھەروەھا ھەڵسوکەوت کردن بێ گوێدانە ئەنجامەکەی لە دیارترین نیشانەکانی نەخۆشییەکەن کە ھەموو ئەمانە بۆ تەمەنی کەسەکە شیاونییە. ڕێکخستنی ھەستەکانیش یەکێکی ترە لە کێشەکان. نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە پێش تەمەنی دوازدە ساڵی دەردەکەون و زیاتر لە شەش مانگ بەردەوام دەبن. ئەم نیشانانە دەبنە ھۆی دروستبوونی چەندەھا کێشە لە قوتابخانە، ماڵەوە، و لە کاتی یاریکردن. کێشەی کەمی سەرنجدان بەتایبەتی لە منداڵاندا دەبێتە ھۆی ئەوەی کە نەتوانن بەباشی لە قوتابخانەدا بخوێنن وەک قوتابییەکی ئاسایی. ھەرچەندە ئەم نەخۆشییە دەبێتە ھۆی لاوازی و کەم توانایی، بە تایبەت لە کۆمەڵگە پێشکەوتووەکاندا، بەڵام بەشێک لەوانەی کە نەخۆشی (ADHD)یان ھەیەسەرنجدانێکی بەردەوامیان ھەیە بۆ ئەو کار و چالاکیانەی کە بەلایانەوە خۆشە یان چێژی لێوەردەگرن.

ماخۆلان
وێنەی منداڵان
لەوانەیە ئەو کەسانەی کە نەخۆشی ئەی دی ئێچ دییان ھەیە، سەرنج بدەن و ئەرکەکان تەواو بکەن وەک ئیشی قوتابخانە قورستر لەوەی کە ئەوانی تر دەیکەن.
تایبەتمەندیدەروونپزیشکی، پزیشکی منداڵان
نیشانەکانزەحمەتی سەرنجدان
Usual onsetپێش تەمەنی ٦–١٢ ساڵ
ھۆکارەکانھەردوو فاکتەری بۆماوەیی و ژینگەیی
ڕێگای دەستنیشانکردنبە پشتبەستن بە نیشانەکان دوای ئەوەی کە ئەگەری ھەیە ھۆکاری دیکە دەرکرابێت
چارەسەرکردنچارەسەری دەروونی، گۆڕانی شێوازی ژیان، دەرمان
MedicationStimulants (i.e. , methylphenidate, mixed amphetamine salts), atomoxetine, guanfacine, clonidine
ڕوودانەوە٨٤٫٧ ملیۆن (٢٠١٩)

ھۆکارەکان دەستکاری

سەرەڕای ئەوەی کە (ADHD) باوترین نەخۆشی دەروونییە لە منداڵان و پێگەیشتووان کە خوێندنەوە و دەستنیشانکردنی زۆری بۆ کراوە، بەڵام لە زۆربەی بارودۆخەکاندا ھۆکارە دروستەکەی نەزانراوە.[٥][٦] لە لایەکی ترەوە باوەڕوایە کە کارلێکی نێوان جینەکان (ھۆکاری بۆماوەیی)، ژینگە، و ھۆکارە کۆمەڵایەتییەکان لە دیارترین ھۆکارەکانی نەخۆشییەکە بن،[٧][٨][٩] بە جۆرێک کە ھۆکارە بۆماوەیییەکان ٧٤٪‏ ی مەترسییەکە پێکدەھێنن بەپێی ھەڵسەنگاندنەکان. ھەروەھا بەکارھێنانی نیکۆتین لە کاتی دووگیانی دا ڕەنگە یەکێک بێت لە ھۆکارە ژینگەیییەکان.[١٠][١١][١٢]

نیشانەکانی نەخۆشییەکە دەستکاری

دیارترین ئەو نیشانانەی کە بەھۆی سەرنج نەدانەوە لە نەخۆشەکەدا دەردەکەون بریتین لە ناڕەحەتی لە سەرنجدان بۆ زانیارییە وردەکان، کێشە لە سەرنجدان بۆ ئەنجامدانی کارەکان، بێ توانایی لە ڕێکخستنی کار و چالاکییەکان و دروستکردنی پەیوەندی،[١٣] لەبیرچوونەوەی شتەکان لە چالاکی ڕۆژانەدا.

ھەروەھا کۆمەڵێکی تر لە نیشانەکان کە دەرئەنجامی زیادکاری (زیاد چالاکی)ین بریتین لە دانەنیشتن لە شوێنێکدا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، ماخۆلان، جێھێشتنی شوێنی دانیشتن لە کاتی نەشیاودا، ھەبوونی کێشە لە چاوەڕێکردنی نۆرەکانیان دا.

دەست نیشانکردن دەستکاری

ماخۆلان (ADHD) دەست نیشاندەکرێت بە ھەڵسەنگاندنی پەرەسەندنە دەروونی و ڕەوشتییەکانی منداڵەکەوە. زۆربەی کات دەست نیشانکردنەکەپشت دەبەستێت بە کاردانەوە یاخود تێبینییەکانی دایک و باوک و مامۆستاکانی منداڵەکە. دەست نیشانکردنی نەخۆشی (ADHD)نزیکەی دوو ھێندەیە لە کوڕاندا وەک لە کچان، واتە کوڕان زیاتر تووشی نەخۆشییەکە دەبن. لە ساڵی ٢٠١٥ ئەم نەخۆشییە کاری لە ٥١٫١ ملیۆن کەس کردووە لە سەرانسەری جیھاندا.[١٤]

مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشییەکە دەستکاری

مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشییەکە یان چارەسەرکردنی بە ڕاوێژکردن یان بەکارھێنانی دەرمان دەبێت جا ھەریەکەیان بە تەنھا یان پێکەوە. ھەرچەندە لەوانەیە چارەسەرەکە دەرئەنجامە درێژخایەنەکان چاک بکات، بەڵام ناتوانێت بەتەواوەتی نەخۆشەکە ڕزگار بکات لەدەرئەنجامە نەرێنییەکانی نەخۆشییەکە. چارەکردنی ڕەوشت و ھەڵسوکەوت یەکێکە لەو چارەسەرانەی کە بەڵگەیەکی باشی ھەیە کە پێشنیاری پەیڕەوکردنی دەکات بۆ ئەوانەی کە نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان سووکترە یان مامناوەندییە و بۆ ئەو منداڵانەش کە ھێشتا نەچوونەتە قوتابخانە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Sroubek A, Kelly M, Li X (February 2013). "Inattentiveness in attention-deficit/hyperactivity disorder". Neuroscience Bulletin. ٢٩ (١): ١٠٣–١٠. doi:10.1007/s12264-012-1295-6. PMC 4440572. PMID 23299717.
  2. ^ Caroline SC, ed. (2010). Encyclopedia of Cross-Cultural School Psychology. Springer Science & Business Media. pp. ١٣٣. ISBN 978-0-387-71798-2.
  3. ^ "Symptoms and Diagnosis". Attention-Deficit / Hyperactivity Disorder (ADHD). Division of Human Development, National Center on Birth Defects and Developmental Disabilities, Centers for Disease Control and Prevention. 29 September 2014. Archived from the original on 7 November 2014. Retrieved 3 November 2014.
  4. ^ Dulcan, Mina K.; Lake, MaryBeth (٢٠١١). "Axis I Disorders Usually First Diagnosed in Infancy, Childhood or Adolescence: Attention-Deficit and Disruptive Behavior Disorders". Concise Guide to Child and Adolescent Psychiatry (4th illustrated ed.). American Psychiatric Publishing. pp. 34. ISBN 978-1-58562-416-4 – via Google Books. {{cite book}}: Unknown parameter |name-list-format= ignored (help)
  5. ^ Millichap, J. Gordon (2010). "Chapter 2: Causative Factors". Attention Deficit Hyperactivity Disorder Handbook: A Physician's Guide to ADHD (2nd ed.). New York, NY: Springer Science. p. 26. doi:10.1007/978-104419-1397-5 (inactive 2019-08-29). ISBN 978-1-4419-1396-8. LCCN 2009938108. {{cite book}}: Unknown parameter |name-list-format= ignored (help)CS1 maint: DOI inactive as of ئاب 2019 (link)
  6. ^ Thapar A, Cooper M, Eyre O, Langley K (January 2013). "What have we learnt about the causes of ADHD?". Journal of Child Psychology and Psychiatry, and Allied Disciplines. 54 (1): 3–16. doi:10.1111/j.1469-7610.2012.02611.x. PMC 3572580. PMID 22963644.
  7. ^ Millichap, J. Gordon (2010). "Chapter 2: Causative Factors". Attention Deficit Hyperactivity Disorder Handbook: A Physician's Guide to ADHD (2nd ed.). New York, NY: Springer Science. p. 26. doi:10.1007/978-104419-1397-5 (inactive 2019-08-29). ISBN 978-1-4419-1396-8. LCCN 2009938108. {{cite book}}: Unknown parameter |name-list-format= ignored (help)CS1 maint: DOI inactive as of ئاب 2019 (link)
  8. ^ Thapar A, Cooper M, Eyre O, Langley K (January 2013). "What have we learnt about the causes of ADHD?". Journal of Child Psychology and Psychiatry, and Allied Disciplines. 54 (1): 3–16. doi:10.1111/j.1469-7610.2012.02611.x. PMC 3572580. PMID 22963644.
  9. ^ Scerif, Gaia; Baker, Kate (2015). "Annual Research Review: Rare genotypes and childhood psychopathology – uncovering diverse developmental mechanisms of ADHD risk". Journal of Child Psychology and Psychiatry (بە ئینگلیزی). 56 (3): 251–273. doi:10.1111/jcpp.12374. PMID 25494546.
  10. ^ National Collaborating Centre for Mental Health (2009). Attention Deficit Hyperactivity Disorder: Diagnosis and Management of ADHD in Children, Young People and Adults. NICE Clinical Guidelines. Vol. 72. Leicester: British Psychological Society. ISBN 978-1-85433-471-8. Archived from the original on 13 January 2016 – via NCBI Bookshelf.
  11. ^ Neale BM, Medland SE, Ripke S, Asherson P, Franke B, Lesch KP, Faraone SV, Nguyen TT, Schäfer H, Holmans P, Daly M, Steinhausen HC, Freitag C, Reif A, Renner TJ, Romanos M, Romanos J, Walitza S, Warnke A, Meyer J, Palmason H, Buitelaar J, Vasquez AA, Lambregts-Rommelse N, Gill M, Anney RJ, Langely K, O'Donovan M, Williams N, Owen M, Thapar A, Kent L, Sergeant J, Roeyers H, Mick E, Biederman J, Doyle A, Smalley S, Loo S, Hakonarson H, Elia J, Todorov A, Miranda A, Mulas F, Ebstein RP, Rothenberger A, Banaschewski T, Oades RD, Sonuga-Barke E, McGough J, Nisenbaum L, Middleton F, Hu X, Nelson S (September 2010). "Meta-analysis of genome-wide association studies of attention-deficit/hyperactivity disorder". Journal of the American Academy of Child and Adolescent Psychiatry. 49 (9): 884–97. doi:10.1016/j.jaac.2010.06.008. PMC 2928252. PMID 20732625.
  12. ^ Burt SA (July 2009). "Rethinking environmental contributions to child and adolescent psychopathology: a meta-analysis of shared environmental influences". Psychological Bulletin. 135 (4): 608–37. doi:10.1037/a0015702. PMID 19586164.
  13. ^ Dobie C (2012). "Diagnosis and management of attention deficit hyperactivity disorder in primary care for school-age children and adolescents": 79. Archived from the original on 1 March 2013. Retrieved 10 October 2012. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help) ١ی ئازاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ GBD 2015 Disease and Injury Incidence and Prevalence Collaborators (October 2016). "Global, regional, and national incidence, prevalence, and years lived with disability for 310 diseases and injuries, 1990–2015: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2015". Lancet. 388 (10053): 1545–1602. doi:10.1016/S0140-6736(16)31678-6. PMC 5055577. PMID 27733282. {{cite journal}}: |author= has generic name (help)