لە ئارەزوودا بۆ ئیشق

لە ئارەزوودا بۆ ئیشق (بە ئینگلیزی: In the Mood for Love؛ بە چینی: 花樣年華) فیلمێکی ٢٠٠٢ی هۆنگ کۆنگییە لە جۆری ڕۆمانسی-درامی، کاری دەرهێنان و بەرهەمهێنانی لەلایەن وۆنگ کار وای بۆکراوە. ناوە چینییەکەی بەمانای ساڵانێکی کەم دێت. چیڕۆکی فیلمەکە دەربارەی پیاوێکە (تۆنی لیونگ) و ژنێک (ماگی چیونگ) کە هاوسەرەکانیان پەیوەندیان لەگەڵ یەکتریدا هەیە، دواتر ئەو ژن و پیاوەش بەهێواشی دەکەوتنەی ئەوینی یەکتری.[١]

لە ئارەزوودا بۆ ئیشق
پۆستەری سینەما
دەرھێنەروۆنگ کار وای
بەرھەمھێنەروۆنگ کار وای
نووسەروۆنگ کار وای
ئەکتەران
مۆسیقا
وێنەگری سینەمایی
  • کریستۆفەر دۆیل
  • مارک لی پینگ بینن
مۆنتاژویلیام چانگ
بڵاوکردنەوەBlock 2 Pictures
دەرچوون
  • ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٠ (2000-05-20) (کان)
  • ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٠ (2000-09-29) (هۆنگ کۆنگ)
ماوەی فیلم٩٨ خولەک
وڵاتهۆنگ کۆنگ
چین
زمان
  • کانتۆنی
  • شەنگەهایی
داھات١٢.٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی

لە ئارەزوودا بۆ ئیشق لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٠، لە فیستیڤاڵی فیلمی کان نمایشکرا،[٢] لەوێ بوو بە پاڵێوراوی خەڵاتی چلە خورمای زێڕینی فیستیڤاڵەکە هەروەها تۆنی لیونگ بووە براوەی باشترینن ئەکتەر (یەکەم ئەکتەرە لە هۆنگ کۆنگ ئەم خەڵاتە وەربگرێت).[٣] زۆرجار بەیەکێک لە باشترین فیلمەکانی مێژوو دەهێندرێت، هەروەها بەیەکێک لە هەرە فیلمە باشەکانی ئاسیا هەژمار دەکرێت. لە ساڵی ٢٠١٦، لە ڕاپرسییەکی بی بی سی بەبەشداری ١٧٧ ڕەخنەگری فیلم ئەوا فیلمەکە بە دووەم باشترین فیلمی سەدەی بیست و یەک لە جیهاندا دەست نیشان کرا.

فیلمەکە بەشی دووەمە لە تریلۆجی (سێ فیلمی)، لەپاڵ هەریەکە لە فیلمەکانی ڕۆژانی وەحشیبوون (١٩٩٠) هەروەها ٢٠٤٦ ( ٢٠٠٤).[٤]

چیڕۆک دەستکاری

لە ساڵی ١٩٦٢ و لە سەردەمی هۆنگ کۆنگی بەریتانیا، ڕۆژنامەنووس و گەڕیدەیەک بەناوی چۆو مۆ-وان لەگەڵ سو لی-ژین، سکرتێری کۆمپانیایەکی گەیاندن هەریەکەیان بەجیا ژوورێک لە شوقەیەکی تەنیشت یەک دەگرن. هەریەکە لەو ژن و پیاوە زۆربەی کاتەکانیان دوورن لە هاوسەر/هاوژینەکەیان بەوەی لە کاردان. خاتوو سوین کە خاوەن ماڵ/شوقەکەی سو لی-ژینە، کەسێکی کۆمەڵایەتییە و هەردەم لەگەڵ دراوسێکەی خەریکی یاریکردنە، ئەمەش وای لە سو و چۆو دەکرد کە زۆربەی کات بەتەنیا بن لە ژوورەکەیان. هەر زوو سو و چۆو بوونە هاوڕێی یەکتر، دواتر بەوەشیان زانی کە هاوسەرەکانی ئەوان لە پەیوەندیدان و بەیەکەوەش دەخەون.

دواتر چۆو بانگێشتی سو دەکات بۆئەوەی لەشوێنێکی تایبەتدا (ژوورێکی تایبەت لە هۆتێلێک) یارمەتی بدات بۆ نووسینی زنجیرە بابەتێک دەربارەی هونەرە جەنگییەکان. چۆو شوێنێکی تایبەتی گرت، ئەمەش لەبەر ئەوەبوو کە بەهۆی نزیک بوونەوەیان لەگەڵ سو ئەوا سەرنجی دراوسێکانیان بەلای خۆیدا ڕاکێشا بوو. پەیوەندی نێوان چۆو و سو ئەفلاتوونی بوو، بەڵام بەتێپەڕبوونی کات ئەوا هەستەکانیان بۆیەکتری گەشەی کرد. کاتێک چۆو کارێکی وەرگرت لە سینگاپوور، داوای لە سو کرد بۆئەوەی لەگەڵ ئەودا سەفەر بکات. سو بڕیاریدا لەگەڵ ئەودا بچێت، بەڵام درەنگ گەیشتە هۆتێلەکە بۆئەوەی بەیاوەری چۆو بڕوات.

ساڵی دواتر، سو دەچێتە سینگاپوور و سەردانی شوقەکەی چۆو دەکات. سو تەلەفۆنێک بۆ چۆو دەکات، کە لەو دەمە لە ڕۆژنامەیەکی سینگاپوور کاردەکات، بەڵام کاتێک چۆو تەلەفۆنەکە هەڵدەگرێت ئەوا سو بێدەنگ دەبێت و قسە ناکات. دواتر کە چۆو دەگەڕێتەوە شوقەکەی ئەوا بەوە دەزانێت کە سو سەردانی کردووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە شوێنی سووراوەکەی سو بەسەر قونکی جگەرەکەی دۆزیەوە. دواتر چۆو لە کاتی نانخواردنیدا لەگەڵ هاوڕێیەکی باسی ئەوە دەکات کە لە کۆندا کاتێک کەسێک ویستبێتی نهێنییەکی بپارێزێت، ئەوا دەچووە سەرووی چیایێک، لەوێ چاڵێک لەناو دارێک درووست دەکات و بەچپە زانیارییەکەی بۆ دەدرکێنێت و پاشان بە قوڕ کونەکە دادەپۆشێت.

سێ ساڵ دواتر، سو سەردانی خاتوو سوین دەکات کە خاوەن ماڵەکەی پێشووتری بوو، خاتوو سوین خەریک بوو کۆچبکات بەرەو ئەمریکا. سو پرسیاری ئەوەی کرد کە شوقەکەی بەکرێ پێ بدات.دوای ماوەیەک، چۆو بەهەمان شێوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردانی خاوەن شوقەکەی، چۆو بەوە دەزانێت کە خاوەنماڵەکەی کۆچی کردووە بۆ فلیپین. چۆو پرسیاری لە ماڵەکەی تەنیشتی کرد، پێی ڕاگەیەندرا کە ژنێک و منداڵە کوڕەکەی لەوێ دەژین. دواتر چۆو شوقەکەی جێهێشت بەبێ ئەوەی کە بزانێت ئەو ژنە سو بووە و لەگەڵ کوڕەکەیدا لەوێ دەژی.

چۆو دەچێتە کەمبۆدیا، لەوێ سەردانی ئەنگکۆر وات دەکات و لەوێ چپە بۆ دیوارێکی ڕووخاو دەکات و بە قوڕ دایدەپۆشێت.

کاست دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "4K version of In the Mood for Love to premiere at Cannes". South China Morning Post (بە ئینگلیزی). 2020-02-20. Retrieved 2021-05-03.
  2. ^ Scott, Sheena. "'In The Mood For Love' Premiered At Cannes Film Festival Twenty Years Ago". Forbes (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-03.
  3. ^ "4K version of 'In the Mood for Love' to premiere in Cannes". news.cgtn.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-03.
  4. ^ "WONG KAR WAI MARATHON: The Informal Trilogy". www.filmmisery.com. Retrieved 2021-05-03.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٣ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەری دەرەکی دەستکاری