لەگەڵ ئێمە دەستپێدەکات
لەگەڵ ئێمە دەستپێدەکات (بە ئینگلیزی: It Starts with Us) ڕۆمانێکی ڕۆمانسی کۆلین ھوڤەرە و لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢لەلایەن کۆمپانیای کتێبی ئاتریاوە بڵاوکراوەتەوە،[١]درێژەی ڕۆمانەکەیە کە لە ساڵی ٢٠١٦دا زۆرترین فرۆشی ھەبووە، لەگەڵ ئێمە کۆتای دێتIt Ends with Us. بەدواداچوونەکەی بۆ یەکەمجار لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ ڕاگەیەندرا،[٢] بووە بە پێشوەختەترین کتێبی سیمۆن و شوستەرلە جیھاندا.[٣] ھوڤەر ڕۆمانەکەی وەک «سوپاس» بۆ ھەوادارانی ڕۆمانی یەکەم نووسیوە. ڕۆمانەکە لەو شوێنەی کە لەگەڵ ئێمە کۆتایی دێت بەردەوامە و گرینگی بە پەیوەندی نێوان لیلی و ئەتڵەس دەکات.[٤] ڕۆمانەکە لە نێوان گێڕانەوەی کەسی یەکەمی لیلی و ئەتڵەسەوەیییە.
تایبەتماندییەکانی ڕۆمان
دەستکاریچیرۆکی خۆشەویستی لەگەڵ ئەتڵەس کۆریگان و لیلی بلوم بەردەوامە لە ڕێگەی ڕۆمانی لەگەڵ ئێمە دەست پێدەکات It Starts with Us نزیکەی ساڵێک دوای دوا ڕووبەڕووبوونەوەیان. ئیمێرسۆنی کچی لیلی کە لەگەڵ ھاوسەرەکەی پێشووی و پزیشکی نەشتەرگەری دەمارەکان، ڕایل کینکەید دایییە، ئێستا تەمەنی ١١ مانگە.[٥] لیلی و ئەتڵەس لە شەقامەکانی بۆستن بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو تووشی یەکتر دەبن، بەڵام ڕووبەڕووبوونەوەکە کورتە چونکە ھەردووکیان درەنگ کەوتون. دوای ئەوەی ئیمی لەگەڵ ڕایل دابەزێنێت لە سەیارە، لیلی دەگەڕێتەوە سەرکارەکەی و ناتوانێت بیرکردنەوە لە قسەکردنی لەگەڵ ئەتڵەس بوەستێنێت. بەڵام دوودڵە لە ناردنی نامە بۆ ئەتڵەس و پێشبینی کاردانەوەینەرێنی ھاوسەرە پێشووەکەی و باوکی منداڵەکەی دەکات. ئەتڵەس لەگەڵ کوڕی ھاوکارەکەی/ھاوڕێکەی، تیۆ، باس لەوە دەکات کە چی بەسەرلیلیدا ھاتووە. تیۆ ھانی دەدات نامەیەکی بۆ بنێرێت، بەڵام کاتێک لیلی تا ڕادەیەک کورت وەڵامی دەداتەوە، ئەتڵەس بێ ھیوا دەبێت. کاتێکلیلی ئەو ئێوارەیە دەگەڕێتەوە شوقەکەی، ھاوسەرەکەی پێشوی ڕایڵ و کچەکەی لەناو شوقەکەدان. ڕایل ئاشکرای دەکات کە دەیەوێت دەستبکات بە بەسەر بردنی کاتەکانی شەوانەی لەگەڵ کچەکەی ئیمی. لیلی دەڵێت کە ڕێگە بە ئیمی نادات لەگەڵ ڕایڵ بمێنێتەوە چونکە ڕایڵچەند جاڕێک لە لیلی داوەو دەترسێت ھەمان شت بەسەر کچەکەی دابێت ھەروەھا داوای کلیلی شوقەکەی دەکات کە ڕایل ھەیەتی، ئەویش بەبێ بیرکردنەوە وازی لێدەھێنێت.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «It Starts with Us»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2023-12-13، لە 2023-12-15 ھێنراوە
- ^ «It Starts with Us»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2023-12-13، لە 2023-12-15 ھێنراوە
- ^ «It Starts with Us»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2023-12-13، لە 2023-12-15 ھێنراوە
- ^ «It Starts with Us»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2023-12-13، لە 2023-12-15 ھێنراوە
- ^ «Why We Can't Stop Reading Colleen Hoover's Trauma-Filled Novels». TIME (بە ئینگلیزی). ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.