چێژ
حاڵی خۆشی کە بە سەر مرۆڤ یا گیانلەبەرا دێ
(لە لەزەتەوە ڕەوانە کراوە)
چێژ یا لەزەت ھەستکردن بە خۆشییە، یانی حاڵێک کە بۆ لەش جۆر و لەبارە و، حەزی پێ دەکات. پێچەوانەی ئێش و ئازارە، کە بۆ لەش ناخۆش و عەزیەتکەرە. مرۆڤ و گیانلەبەرە خاوەن وشیارییەکانی تر، یانی ئەوانەی لە خۆیان و لە دەوروبەریان ئاگادارن، مەیلیان لە چێژوەرگرتنە و بۆیان بەبایەخ و شیاوی بەدواداگەڕانە. چالاکییە چێژبەخشەکان زۆرن، بۆ وێنە خواردن و سێکس و گوێگرتن لە مۆسیقا و کایەکردن.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Pleasure»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2022-05-03، لە 2022-05-08 ھێنراوە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چێژ تێدایە. |