لێدوانی ویکیپیدیا:ناوی وتارەکان
دوایین لێدوان: ١١ سەعات لەمەوپێش لەلایەن Zemen لە بابەتی نووسینەوەی ھەندێ ڕێسا لەسەر ھەڵبژاردنی ناوی وتارەکان
نووسینەوەی ھەندێ ڕێسا لەسەر ھەڵبژاردنی ناوی وتارەکان
دەستکاریسڵاو @Gejeluk، Aza، Pirehelokan، Épine، Serchia، Calak، Ahmad870، Hivja، Sakura emad، و Zemen: و ئەوانی تریش، ئێستا ئەگەر درەنگیش نەبێت، کاتێکی خراپ نییە تا ھەندێ ڕێسا لەسەر ھەڵبژاردنی ناوی وتارەکان و ئەو وشانەی دادەنرێت بنووسین تا ئیتر لەسەریان بڕۆین و لەسەر پەڕەی وتووێژەکان بە جیا بۆ بەکارھێنەران ڕوون نەکرێتەوە کە چی دروستە و چی نا و یەکسەر دەتوانین بەستەری ئێرەیان پێ بدەین. زۆر جاریش بەکارھێنەران سەریان لێ تێک چووە و نازانن لێرە لەسەر چی پێوەرێک ناوی وتارەکان دیاری دەکرێن کە ناحەقیان نییە! نامەوێ درێژەی پێ بدەم و داواکەم ڕوونە. تکایە ئەگەر دەتانەوێ، بەشداری بکەن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ١٣:٢٧، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aram، بە ڕای من، وشەکە دەبێ ئەم دوو مەرجەی تێدا بێ:
- لە ڕووی مانایییەوە دروست بێ. وەکوو کایەکلێ بۆ toy.
- لە ڕووی ڕێزمانییەوە دروست بێ (ئەگەر داڕێژراو بێ). وەکوو ڕێگاگلێن بۆ road roller.
- مەرج نییە ئەم دوو خاڵەی تێدا بێ (تێیدا بوو، باشترە):
- کوردی بێ (بەتایبەت میراتییەکان، میراتی = inherited). وەکوو دین بۆ religion.
- باو بێ. وەکوو با بۆ wind.
- تێبینیی ١: وشەکە ئەگەر یەکەمین دوو مەرجی تێدا بوو، بەڵام کوردی نەبوو و جێگرەوەی باشی نەبوو، نابێ لا ببرێ.
- تێبینیی ٢: وشەکە ئەگەر لە ڕووی مانایی و ڕێزمانییەوە دروست بوو و کوردیش بوو (بەتایبەت میراتی)، بەڵام باو نەبوو، نابێ لا ببرێ. Gêjełûk ١٤:٣٨، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aram پێشنیاری باشە. ھیڤجا (وتووێژ) ١٥:١٩، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aram بە بۆچوونی من، وشەی بەکارهێنراو، ڕێزمانیانە دروست بێت، هەروەها لە واتاکانیدا بەرانبەرێکی نزیک و گونجاوی بۆ وشەی وەرگێڕدراو تیابێت، دواتر دەبێ وشەکە کوردی بێت، ئێرە ویکیپیدیای عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی و هتد نییە، بۆیە هیچ پاپەندی نابێت هەبێ بەو زمانانە کە کوردی پێ ببەستینەوە و شێوەی کوردی پێ بشێوێنین.
- وشەکان با باوبن، بەڵام لە کاتی نەبوونی وشەیەکی باو، وشەیەکی ناباوی کوردی پێشینترە لە وشەیەکی بیانی( ئەگەریش وشە بیانییەکە باو بێت هەر کوردی پێشینترە).
- ئەگەر وشەیەکی نوێی گونجاو بەپێی ڕێساکانی سەرێ دانران، بۆ بابەتێک کە هیچ باس نەکراوە لە کوردیدا، یان نەنووسراوە بە کوردی لەسەری، ڕێ بدەن پەرە بسێنێ، ئێمە چاوەڕێی ناوەندی زمان و زمانزانان بین، هیچمان لێ سەوز نابێت.
- ئەگەر وشەکە لە هیچ سەرچاوەیەک بە کوردی نەبوو، بە باو و ناباو، ئەوکات ئاساییە وشەیەکی بیانی باو بەکاربێت، تا ئەوکاتەی بۆی دروست دەکرێت.
- تێبینی:
- ١. گەرداندنی وشەکان بۆ (بکەر، بەرکار، هاوەڵناو، لێکدراو، داڕێژراو.. هتد) بە هاوکاری پێشگر و پاشگر، گەر ڕێزمانیانە دروست بێت، لا نەبرێت. بە نموونە:
- چاوگی “سەندن” با وادانێین لە هیچ فەرهەنگێک “سەندراو” دانەنراوە، نابێ ئەم وشەیە بسڕێتەوە، هەڵبەتە لە وشەی سەندندا کەس کێشەی نییە، بەس کە زۆرێک لەو چاوگ و وشانەی دی کە نەبیستراوە لای گشتمان، ئنجا دەردەکەوێ چەندە پێڕەوی ڕێزمان دەکەین.
- ٢. کاتێک وشەیەک لا دەبرێت یان گۆڕانێک دەکرێ، تکایە هۆکارەکەی ڕوون بکەنەوە، هەروەها کە داوای دەلیل دەکرێ، دەلیلسازی بکرێ نەک دەلیلتاشی، لەسەر بنەمای زانستی و نووسراو و ڕێزمانی و هتد بڕۆین، نەک بیستن و زانین و خوێندنەوەی کەوشەنداری کەسیمان.
- ٣. ئەو ڕێسایەی کۆتایی کە نووسیومە لە کۆتا چارە دەبێ، وشەی بیانی بێت، ڕێسای ناو هەموو زمانەکانە، تەنانەت لە داڕشتنی وشەی نوێدا، گەر بە هەموو ڕێگا و ڕێبازەکانی داڕشتنن یان فراوانکردنی واتای وشەی کۆن نەکرا دابڕێژرێ ئەوجار پەنا دەبرێتە بەر وشەی بیانی. لێرە باسی زانست و زانایان دەکەم، نەک خەڵکی گشتی کە پێڕەوی هیچ ڕێسایەک ناکەن و بە هۆی تێکەڵییەوە هەرچییەک بێت وەری دەگرن. هیوادارم ئێمە زانستییانە کار بکەین، نەک بڕیار لەسەر زمانی نووسین(ستانداردی) ناوەندی بە زاری سەرشەقام بدەین.
- Ahmed870 (لێدوان) ١١:٣٣، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aram: دیارە ئێرە تەنێ باس لە سیاسەتەکە دەکات، بۆیە ڕای خۆم لێرە نووسی. سپاس. زەمەنCefayî (لێدوان) ٢٣:٢٥، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)