بەخێرھاتن

دەستکاری

بەڕێز جووتیار

بەخێرھاتنت دەکەین بۆ ویکیپیدیا و ھێوادارین ھاوبەشییەکی بەردەوامت ھەبێ. لێرەدا فەرموو چەن بەستەر بو زانینی چۆنیەتی بەکارھێنانی ویکیپیدیا:

خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە پێویست ناکات ھەر پەڕگەیەک باربکەی. زۆرینە پەڕگەکان لە ویکی کامێنزدا ھەن. بۆ نموونە وێنەی ئانشتاینت بارکرد، بەڵام لە کامێنز، لێرەدا سەبارەت بەو بابەتە ئەوەی بتەوێ ھەیە و دەتوانی لە ھەمووی کەڵک وەربگریت.--MarMzok لێدوان-- ١٩:٢٤, ٣١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

sillaw
ئەم کاتەت باش کاک مارمزۆک یەکەم شت ساڵێ زیاترە من لە ویکیپێدیام هەندێ بابەتم نووسیوە بە بۆنەی بێ کاتیەوە نەم توانیەوە زۆر ئامادە بم. لەبەر ئەوە پێویست بەوە ناکات بنووسی بەخێربێیت و دووای زانیاری چۆنیەتی بەکارهێنانم پێ بڵێی یان چۆنیەتی نووسینی کوردی. دەربارەی وێنەکەی ئانشتاین من کە دەستکاری ئەو بابەتەم کرد وێنەی نەبوو وتم دیارەی وێنەی تیا نیە بۆیە دایان نە ناوە . بۆیە بارم کرد .

ئەو پەڕی ڕێزم. بژین--جووتیار

بمبوورە ئەگەر زیزم کردی. ڕەنگە وابێ کە جەنابت دەیفەرمووی و لەبەر ئەوەی زۆر دیارت نییە لێم تێکچووبێت. ھیوادارم بەشی بەکارھێنانی کامێنزی بەسوود بووبێت. ھەروا ھیوادارم بەشداری زیاترت ھەبێ لە ویکیپیدیادا. ئەوەی سەرەوەش ئەگەر دەزانی کێشەی ھەیە، دەتوانی بیسڕیەوە. لەگەڵ ڕێزدا؛ ھاوڕێت-MarMzok لێدوان-- ٢٠:٠٠, ٣١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەشداریی دەنگدان

دەستکاری

سوپاس بۆ بەشداری بەڕێزتان لە دەنگدانەکانی بەڕێوبەرایەتی--MarMzok لێدوان-- ٠٧:٤٨, ١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

پرسیارێک

دەستکاری

سڵاو جووتیار! پرسیارێک! جەنابت فیزیک دەخوێنی باشترە لە تۆ بپرسم. دەزانی theory و theorem جیاوازن. لە کوردیدا بە theory دەوترێت "بیردۆز"؛ ئەی بە theorem چی؟ دۆز؟ عەرەب دڵێن مبرهنە. سپاس--Aza ١٦:١٥, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

ببورە گە پرسیارەکەت ئاڕاستەی من نەبووبێت، بەڵام پێوایە (theorem) هاوتای وشەی (سەلمێنراو) ی کوردییە. بژی --برووسک ١٩:٣٤, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

ئەم دوو وشەیە بە داخەوە لە کوردیدا زۆر لە یەک جیاوازن لە هەنێ کات و لە هەنێ شوێن تر هەمان وەڵامیان هەیە، بۆ نموونە (theorm) زۆر جار بۆ کاتێ بەکاردێ کە ئەگەر سەلمێنراوێک کەسێک نوسبێتی ئینجا پێی ئەڵێن (theorm)ـی فڵآن یان هەنێ جار دەتەوێ شێوە پرسیارێک شیکار بکەی بەڵآم بەو شیوەیەی دانراوە شیکار بێت زۆر دورو درێژە ئەگەر هاتوو کەسێک ڕێگەیەکی کورت تری دانا بوو بۆ شیکاری ئەو پرسیارە ئەوا ئەو کاتە پێی ئەوترێت (ڕێگە)ـیەک بۆ شیکاری فیسار پرسیار، وە هەروەها (THEROY)ـش وەک ئەو وایە هەنێ جار بە مانای چۆنیەتی ئیش کردن دێت لەسەر ئیشیێک(تاقیگەی).هیوادارم ڕوون بێت . ببورن بۆ درەنگ وەڵآمدانەوە چونکە هێڵی نێتم نەمابوو .سوپاس (جوتیار)

سپاس بۆ وەڵامدانە. ئەزانی چیم ئەوێ؟ ئەو theorem ە کە لە بیرکاریدا باسی هەیە بە کوردی دەبێتە چی؟ بۆ نموونە هەمانە مبرهنة فيثاغورس. واتە ڕستەیەکی بیرکاری یان بـڕیارێک کە لە سەر بنەمای هەندێ ڕستەی بەڵگەنەویستی دیکە کە پێیان دەوترێت axiom (بە عەرەبی: بدیهیە، مسلمە؛ بە فارسی: اصل موضوع) تێتە سەلمادن. سپاس--Aza ٠٨:٣١, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

ok مامە ئازا بە کورتی ئەگەر لە بیرکاریدا بەکاری بێنی دەڵێی بیردۆزی فڵان واتە لێرە مانای ئەوە دێ. سوپاس.(جوتیار)

بۆ نموونە لە باشوور لە قوتابخانە و زانکۆدا دەڵێن "بیردۆزی فیساغورس" یان "داویین بیردۆزی فێرما"؟--Aza ٠٨:٥١, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

دەڵێین "بیردۆزی فیساگۆرس" .بژین.

وێنەکان

دەستکاری

مامە جوتیار گیان، ناکرێ ھەر وێنەیەک لە ئەنتەرنێتدایە بیخەینە نێو ویکیپیدیا! مەگەر وێنەگری ئەو وێنە بە فەرمی مافی ئەوە بدات لێرە بڵاو ببێتەوە. سوپاس --ئاسۆ ٠٨:٤٤, ٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

مەگەر تۆ ئەڵێی من لە کوێ وێنە پەیا بکەم؟خۆ بیگرم؟ تکایە سێر زۆر لە بابەتەکان بکە بزانە وێنە لە کوێوە هێنراوە ؟ بۆ نموونە ئەمە. ڕێزم بۆ هەموو لایەک. توخوا سێری ئەمەوئەمەوئەمەبکە و گەڕانێ بۆ ناوەکانیان بکە بزانە لە کوێوە هاتوون. . ئیتر تکایە کە قسەت کرد بە شتەکاندا بچۆرەوە.

تووڕە مەبە گەورەم. زۆربەی وێنەکانی ویکیپیدیای سۆرانی لە داھاتوودا دەسڕێنەوە چونکوو کێشەیان ھەیە. ویکیپیدیا دەبێ ماڵپەڕێکی ئازاد بێ. لە ھەموو بوارێکدا. ئەو دوایین سێ وێنەیە کە وتووتە ھەموویان ئازادن. تکایە سەردانی ماڵپەڕی commons بکە با وێنە ئازادەکان ببینی. لەوێ وێنە بارکردن باشتر زمانەکانی دیکەش دەتوانن بەکاری بێنن. لێرەش کاک ئارا قادر چەند وێنەی خۆی بار کردووە. شتێکی دیکەش ئەوەیە کە ئەو ھەموو وێنەیە لە قالەمەڕە بەکاری چی ئەخوا؟ ھەر یەکێک بەس بوو. بژی --ئاسۆ ٠٩:٢٤, ٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

من گەورەی کەس نیم ، بۆ مەسەلەی وێنەکان ئایە لە کامێنز نەبوو چی بکەین؟ . کاک ئارا کە باست کرد ئەو تەنها کەسە کە وێنەکانی بە دەستی خۆی گرتوە پێش ئەوەی وەڵآم بەیتەوە زانیم ئەو نموونەیە ئەهێنیتەوە. ئایە ئەوە شتێکە کە گالەریەکی قالە مەڕە بێت؟ تەنها بۆ زانیاری زیاتر ئەگینا ئەڵێین جا وتارەکان وێنەیان ناوێ هەر بابەتەکەی کاکە ئارا گالەریەکی تیایە ، ئەگەر قسەی جەنابت بوایە ئەبوایە یەک ڕەسمی دا بنایە و تەواو ! بەڵآم پێویستی گەلەریەک دروست بکرێت بۆ زانیاری زیاتر لەسەر شارەکە. لەگەڵ ڕێزم ،بژین --جوتیار ١٠:١٣, ٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

سڵاو برای خۆشەویست

دەستکاری

زۆر خۆشحاڵم کە دەبینم لە ویکیپدیای کوردی خەبات دەکەی بۆ پەرەپێدانی چاوکانییە زانستیەکانی زمانی کوردی. تکایە تا جێگایەک کە دەکرێت ویکیپدیا و شێوازی کارپێکردنی بناسێنە بە ھەڤاڵان و ھاوکارانی خۆت بۆ ئەوەی کەسانێکی زیاتر ببن بە ئەندام و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ژمارەیەکی زۆرتر وتاری کوردی بنووسرێت. بەڕاستی لە کاروانی ویکی بەجێ ماوین. زۆرێک لەو زمانانەی کە جەماوەری خاێوەریان زۆر لە کوردی کەمترە خەریکن دەگەن بە سەد ھەزار وتار بەڵام کوردی بە کوردمانجی و زازا و سۆرانییەوە ھێشتا نەگەیشتووەتە 16 ھەزار وە بەڕاستی ئەمەش جێگای شەرمەزارییە. نەتەوەیەکی 40 میلیۆن کەسی تەنیا 20000 وتاری لە سەر ویکی ھەیە. تکایە ویکیپدیا بە ھەڤالانی خۆتان بناسێنن و باسی بکەن کە چەند خزمەت بە نەتەوەکەمان دەکات. ھەروەھا شێوازی نووسینی وتارەکان بۆ ئەوان ڕوون بکەنەوە بۆ ئەوەی ویکیپدیای ئێمەش بە بایەخ و بڕواپێکراوی بنووسرێت. ھەروەھا تکایە بە ھیچ شێوەیەک لاسایی شێوازی نووسینی عەرەبی و تورکی ناوەکان و شتەکانی دیکە مەکەنەوە چونکا بە ڕاستی مایەی نەنگ و شەرمەزارییە کە نەتەوەیەکی پڕمێژوو وەکوو ئێمە لاسایی نەتەوەگەلێکی بێ مێژوو و بێ چاند وەکوو عەرەب و تورک بکەینەوە. ڕەنگە ئێمە لەگەڵ فارسان مێژوویەکی دوور و درێژی ھاوبەشمان ھەبێت، وە بشێت لاساییان بکەینەوە، بەڵام عەرەب و تورک بە ھیچ شێوەیەک لەو جێگە و پێگە دانین کە کورد بڕوانێت بە دەستی ئەوان دا. لەگەڵ ڕێزم --Cyrus abdi ٢٠:٠٣, ٢٥ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

وتارە زانستیەکان

دەستکاری

برای بەڕێز،

ئێمە لە ڕۆژھەڵات بە ھۆی ئەوەی کە کەمتر لەگەڵی کوردی زانستی دا سەروکارمان ھەیە لە بواری نووسینی وتارە زانستیەکان دا لاوازین.بۆیە تکات لێ دەکەم بایەخێکی زیاتر بدە وتارە زانستیەکان. ھەر لە شتە سەرەتاییەکانەوە بگرە، وەک پۆلێنی ئاژەڵان، ڕووەکەکان، فیزیا، کیمیا و ھتد. ھەر لە سەرەتاییەوە بگرە ھەتا دواناوەندی و زانکۆ.--Cyrus abdi ٢٢:٥٣, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

فەزا و خەلەء

دەستکاری

سڵام کاک جووتیار! پرسیارێکم ھەیە: فەزا و خەلەء ھەر کامەیان بەکوردی ئەبێتە چی؟ ئەزانم بۆ فەزا وشەی بۆشایی بەکارئەھێنێن بەڵام بەلای منەوە بۆشایی واتە خەلەء (ئەو شوێنەی کە بۆش و واڵایە). سپاس--Aza ٠٧:٠٣, ٢٦ ئازار ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو ، ببورە بۆ درەنگ وەڵام دانەوە چونکە گەڕامەوە بۆ دەوام ، کاکە ئازا گیان فەزا هەر جارێ خۆت وتت واتە بۆشای بەڵام بۆشای ماددەی تێدایە لەگەڵ ئینێرجی(ووزە) وە خەلاء یان خەلەء کەلە ووشەی خالیەوە هاتووە واتە چۆڵ ، ئەمە جیاوازیەکەی ئەوەیە لە خەلاء هیچ ماددەیەکی تێدا نیە وە ووزەشی تێدانیە (ئەمەش هەندێ زانا پێی وایە وزە هەر هەیە لێرەش).جوتیار ١١:٥٨, ٢٧ ئازار ٢٠١٠ (UTC)

زۆر سپاس. کەواتە: فەزا = بۆشایی، خەلەء = چۆڵایی؟ لە زانکۆدا ئەمانە بەکارئەھێنن؟--Aza ٠٨:٠٧, ٢٨ ئازار ٢٠١٠ (UTC)

بەڵێ پڕ بە پێستە ، بەڵام بەو کەسەی کە پێی ئەڵێ ئەبێ بگست جیاوازیشیان چیە . هێستا نەم خوێندووە من ، بەڵام ساڵێ دیکە دەرسێکمان هەیە بە ناوی ئەسترۆنۆمی ئیحتیمالە بیخوێنین.ّجوتیار ١٢:٣٠, ٢٨ ئازار ٢٠١٠ (UTC)

کۆتاییی ساڵ

دەستکاری

سڵاو جووتیار. کۆتاییی ساڵ (Kotayîy sal) ڕاستە نە کۆتایی ساڵ. تکایە لە نووسینی وتارەکانی ڕۆژەکانی ساڵا لەبەر چاوی بگرە. بژیت --Aza ١٦:٤١, ٢١ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

داوای بەشداری

دەستکاری

داوای بەشداریتان دەکەم بۆ دانانی یاسا و ھەڵبژاردنی وینە. سوپاس --MarMzok لـێدوان-- ١٢:٣٤, ٢٦ نیسان ٢٠١٠ (UTC)


سلاو جووتیار. منیش پرسیارێکی فیزیاییم ھەیە دیسان. Inertia (= عطالة) لە کوردیدا چیی پێ ئەڵێن؟ سستێتی؟--Aza ١١:٢٠, ٢٧ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو کاکە ئازا ، کاکی من Inertia یەعنی بارنەگۆڕین ، وەک زەبری بارنەگۆڕین ((جوتیار ١٦:٣٣, ٢٩ نیسان ٢٠١٠ (UTC) Moment of Inertia

کوردینووسین

دەستکاری

سڵاو مامە، بەرنامەی پەڵک کوردی‌نووس بەرنامەیەکی سەکۆسەربەسە بۆ کوردینووسین. ئەگەر تەختەکلیلی کوردیت نییە ئەمە لەبەردەستدایە: بەستەرەکەی لە ماڵپەڕی چاوگدا. سوپاس --ئاسۆ ١٩:٢٠, ٢٧ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

کاک ئاسۆ گیان ئەوە لەسەر نێتی تر بووم کوردی لەسەر نەبوو ویستیشم بە زووی وەڵامی کاک ئازا بدەمەوە بۆیە .کاک ئاسۆ وەڵآم ئێرە بدەوە وا ئەونە بە ئاگای لە وەزعی لیدوانەکان. بژین،جوتیار ١٦:٣٣, ٢٩ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

پرسیار

دەستکاری

سڵاو کاک Cwtiyar، وا دیارە کاک بەرھەم بەم زووانە ناگەڕێتەوە بۆیە ئەم پرسیارانە لە ئێوە دەکەم. کاک Cwtiyar گیان لە باشوورێ دەڵێن «ئەلفا» یا «ئەڵفا»؟ دەڵێن «دێلتا» یا «دێڵتا»؟ کامەیان بەکاردەھێنن؟ زۆر سپاس.--:)چالاکلێدوان ١٤:٣٩, ٩ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

سەر چاوم کاک چالاک ، لای ئێمە ئەلفا و دەلتا یا دێلتا .جوتیار ١٠:٤٦, ٥ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

زۆر سپاس کاکە جووتیار گیان.--:)چالاکلێدوان ٠٦:١٤, ٢٢ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

١۰ی نیسان بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا

دەستکاری
 

ئەگەر ئەمە یەکەمین وتارە کە نووسیوتە، لەوانەیە پێویست بکات ئەم پەڕەیە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە نووسینەوەی وتار شارەزا بیت.

لەوانەیە پێویست بکات جادووگەری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.

تاگێک لەسەر ١۰ی نیسان داندراوە کە داوای سڕینەوەی وتارەکە دەکات. ئەمە لەژێر پێوەری و١٠ی سڕینەوەی خێرا کراوە، چوونکە وادیارە وتارەکە دووبارەیە یان لەبەرگیراوەی وتارێکە کە پێشووتر سڕدراوەتەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٢٢، ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە