سوپاس بۆ وتاری ئامێدی دەستکاری

سوپاس کاکە ئارا گیان بۆ ئەو ھەوڵە جوانە داوتە بۆ وتاری ئامێدی. بەڕاستی پێم خۆش بوو. ھیوادارم بەکارھێنەران وێنە ئازادەکانی خۆیان بخەنە سەر ویکیپیدیا. ھیوادارم خۆشم دەرفەتم ھەبێ لەو کارانە بکەم. ھەر بژی.--ئاسۆ ١٥:٤٠, ٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

سەرچاو :). وێنەی تریشم لایە، لە هەموو چوونەدەرەوەکانما زۆرترین وێنەی دەشت و دەرم گرتووە، ئیتر وردە وردە دەست ئەکەم بە دانانیان.--Ara Qadir ١٦:١٨, ٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەشداریی دەنگدان دەستکاری

سوپاس بۆ بەشداری بەڕێزتان لە دەنگدانەکانی بەڕێوبەرایەتی--MarMzok لێدوان-- ٠٧:٤٦, ١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

سڵاو برای خۆشەویست دەستکاری

زۆر خۆشحاڵم کە دەبینم لە ویکیپدیای کوردی خەبات دەکەی بۆ پەرەپێدانی چاوکانییە زانستیەکانی زمانی کوردی. تکایە تا جێگایەک کە دەکرێت ویکیپدیا و شێوازی کارپێکردنی بناسێنە بە ھەڤاڵان و ھاوکارانی خۆت بۆ ئەوەی کەسانێکی زیاتر ببن بە ئەندام و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ژمارەیەکی زۆرتر وتاری کوردی بنووسرێت. بەڕاستی لە کاروانی ویکی بەجێ ماوین. زۆرێک لەو زمانانەی کە جەماوەری خاێوەریان زۆر لە کوردی کەمترە خەریکن دەگەن بە سەد ھەزار وتار بەڵام کوردی بە کوردمانجی و زازا و سۆرانییەوە ھێشتا نەگەیشتووەتە 16 ھەزار وە بەڕاستی ئەمەش جێگای شەرمەزارییە. نەتەوەیەکی 40 میلیۆن کەسی تەنیا 20000 وتاری لە سەر ویکی ھەیە. تکایە ویکیپدیا بە ھەڤالانی خۆتان بناسێنن و باسی بکەن کە چەند خزمەت بە نەتەوەکەمان دەکات. ھەروەھا شێوازی نووسینی وتارەکان بۆ ئەوان ڕوون بکەنەوە بۆ ئەوەی ویکیپدیای ئێمەش بە بایەخ و بڕواپێکراوی بنووسرێت. ھەروەھا تکایە بە ھیچ شێوەیەک لاسایی شێوازی نووسینی عەرەبی و تورکی ناوەکان و شتەکانی دیکە مەکەنەوە چونکا بە ڕاستی مایەی نەنگ و شەرمەزارییە کە نەتەوەیەکی پڕمێژوو وەکوو ئێمە لاسایی نەتەوەگەلێکی بێ مێژوو و بێ چاند وەکوو عەرەب و تورک بکەینەوە. ڕەنگە ئێمە لەگەڵ فارسان مێژوویەکی دوور و درێژی ھاوبەشمان ھەبێت، وە بشێت لاساییان بکەینەوە، بەڵام عەرەب و تورک بە ھیچ شێوەیەک لەو جێگە و پێگە دانین کە کورد بڕوانێت بە دەستی ئەوان دا. لەگەڵ ڕێزم --Cyrus abdi ٢٠:٠٣, ٢٥ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

واتای کوردی بۆ Verifiability دەستکاری

بەڕێز ئایا بۆ وشەی Verifiability وشەیەکی کوردی دەزانیت کە واتای ئەو بگەیەنێت یا بۆ ئەوەی ببێت کە لە جیاتی بەکاربێت؟

ئەمانە بۆ ڕوونکردنەوەی واتای وشەکە: پشت پێ ڕاستکردنەوە، شیاوی سەلماندن، پشت پێ بەستن، لێپرسینەوە، ڕاستاندن لەگەڵ ڕێزدا --MarMzok لـێدوان-- ٠٨:٤٨, ١٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو، خۆی مانای وشەکە ئەوە ئەگەیەنێت کە شتەکە ئەتوانرێت بسەلمێنرێت یان ئەتوانرێت ساغ بکرێتەوە، بەڵام بۆ وشەیەکی پوخت منیش‌ هەر ئەو وشەیەی بەڕێزت 'شیاوی سەلماندن' یان 'شیاوی ساغکردنەوە' بە گونجاو ئەزانم.--Ara Qadir ١٦:١٥, ١٤ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
سوپاس بۆ وەڵامت --MarMzok لـێدوان-- ١٦:٣١, ١٤ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

کۆتاییی ساڵ دەستکاری

سڵاو ئارا. کۆتاییی ساڵ (Kotayîy sal) ڕاستە نە کۆتایی ساڵ. تکایە لە نووسینی وتارەکانی ڕۆژەکانی ساڵا لەبەر چاوی بگرە. بژیت --Aza ١٦:٤٠, ٢١ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

زۆر ڕاستە. سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوەت. --Ara Qadir ١٧:٣٣, ٢١ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

وتارنووسین بۆ ڕۆژژمێری کوردی دەستکاری

سڵاو مامە. سەردانی ئەم پەڕەیە بکە: ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر) سوپاس --ئاسۆ ١١:٣٦, ٢٢ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

دوو وتار بۆ سلێمانی دەستکاری

ماندوو نابی گەورەم. دوو وتارمان بۆ سلێمانی ھەیە: سلێمانی‌ و سلێمانی تکایە تێکەڵیان بکە. سوپاس -ئاسۆ ١٣:٠٢, ٥ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

ئاخ لەدەست لە nonjoiner :) بووە بە کلکی هەموو پیتێک نەک هەر پیتەبزوێن. --Ara Qadir ١٦:٢١, ٥ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

ئەمڕۆ لە مێژوودا دەستکاری

بەڕێز کاک ئارا وەک ئەوەی تا ئێستا بووە، زۆربەی ئەرکی بەشی "ئەمڕۆ لە مێژوودا.." لە سەرشانی بەڕیزت بووە؛ جاربەجارە لەلایەن بەکارھێنەرانی دیکەوە کە شارەزای بوارەکە نین یا دارێژەی گشتیی پەڕەکانی ئەم وتارانە نازانن دەستکاریھایەک دەکرێت. بۆیە لە بەڕێزت داوا دەکەم، لەگەڵ ئەوەی خۆت دەیکەی، پێداچوونەوەیەکی سەرجەم پەڕەکانی ئەم بەشە کە دەستکاری دەکرێن یا نوێ دادەنرێن، بکەی تاکوو دڵنیابین کە ھەموو پەڕەکان بەو شێوە گونجاوەکەی بەڕێزت ڕێڕەوی دەکەی بن. سوپاس--MarMzok لـێدوان-- ١٠:٣٦, ٢٨ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

خەمت نەبێت، بەپێی کات بە زۆربەیاندا ئەچمەوە--Ara Qadir ٢١:٥٠, ٢٨ ئایار ٢٠١٠ (UTC)
دەستخۆش، سەرکەوتوو بیت.--MarMzok لـێدوان-- ٠٧:٥٩, ٢٩ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

تحية طيبة دەستکاری

كاك آرا انا اسمي هاري اتشرف بمعرفتك انا كوردي ولكني لا اعرف الكتابة بالكوردية اعرف القراءة بها ولكن قليلا ولكني اجيد التحدث بها اتمنى ان نصبح اصدقاء اناعضو في ويكيبديا العربية.

سڵاو کاکە هاری، خۆشحاڵم. هیوادارم لە ویکیپیدیای کوردیش بەردەوام بیت تا پەرە بە نووسینت بدەیت لە زمانی کوردی.--Ara Qadir ١٤:٣٤, ١٨ کانوونی دووەم ٢٠١١ (UTC)