لویسا دیاس دیۆگۆ (لە دایکبووی ١١ی نیسانی ١٩٥٨) کەسایەتی ژنە سیاسیی مۆزامبیکە. لیوسا لە ماوەی ١٧ی شووباتی ٢٠٠٤ تاوەکوو ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ بووە سێیەمین سەرۆک وەزیرانی مۆزامبیک. ئەو بەر لەوەی ببێتە سەرۆک وەزیران ئەوا لە پۆستی وەزیری پلاندانان و ئابووری بوو لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ شووباتی ٢٠٠٥.[١] ئەو یەکەمین ژنە ببێتە سەرۆک وەزیرانی مۆزامبیک.[٢][٣]

لویسا دیۆگۆ
لەدایکبوون (١٩٥٨-٠٤-١١) ١١ی نیسانی ١٩٥٨ (تەمەن ٦٦ ساڵ)
Tete Province، مۆزامبیک
پیشەئابووریناس، سیاسەتوان
پەروەردەEduardo Mondlane University، قوتابخانەی توێژینەوەی ڕۆژھەڵات و ئەفریقا، University of London
ئەندامی حیزبیFRELIMO
ئەندامیCouncil of Women World Leaders
خەڵاتەکانتایم ١٠٠، Order of Eduardo Mondlane, 2nd class

لویسا دیۆگۆ بەشی ئابووری لە زانکۆی ئێدواردۆ مۆندلانی تەواوکردووە لە ساڵی ١٩٨٣. دواتر لەساڵی ١٩٩٢، ماستەری لە ئابووری داریی بەدەستهێناوە لە زانکۆی لەندەن. ئەو ئەندامی حیزبی بەرەی ئازادی مۆزامبیکە، کە پارتێکی چەپی ناوەندە. ئەو لە ئێستادا، ئەندامە لە یانەی مەدرید،[٤] دامەزراوەیەکە بۆ پشتگیریکردن و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی دیموکراسی لە وڵاتانی جیهان، هەروەها ئەندامیشە لە ئەو ئەندامە لە ئەنجومەنی ژنانی سەرکردەی جیهان، ئەنجومەنێکە ژنە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرەکانی جیهانی لە خۆ کۆکردۆتەوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Luísa Diogo | New Climate Economy | Commission on the Economy and Climate». newclimateeconomy.net. لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ Skard, Torild (2014), "Luisa Diogo", in Women of Power - half a century of female presidents and prime ministers worldwide, Bristol: Policy Press, ISBN 978-1-44731-578-0.
  3. ^ «United Nations Secretariat to the High Level Panel on System-wide Coherence». www.un.org. لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «Luisa Dias Diogo former Prime Minister Mozambique, club madrid member». Club de Madrid (بە ئیسپانی). لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.