لوبنان لە ئۆڵۆمپیاد

لوبنان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٨ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کرد، لەو کاتەوە بەشداری لە ھەموو خولەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەکردووە جگە لە ئۆڵۆمپیادی ١٩٥٦ وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە تێوەگلانی بەریتانیا و فەرەنسا لە قەیرانەکانی سوێسدا. ھەروەھا لوبنان لە ساڵی ١٩٤٨ەوە لە زۆربەی یارییەکانی ئۆڵۆمپی زستانەدا بەشداری کردووە جگە لە ساڵانی ١٩٩٤ و ١٩٩٨. وەرزشوانانی لوبنان چوار مەدالیایان بەدەستھێناوە، لیژنەی ئۆڵۆمپیادی لوبنان لە ساڵی ١٩٤٧ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٤٨ لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە بەفەرمی ناسێندرا.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Lebanon at the Olympics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٢.