لاوس بۆ یەکەمجار وەک وڵاتێکی سەربەخۆ لە ساڵی ١٩٨٠ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کرد، لەوکاتەوە بەشداربووە لە حەوت خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد. وەرزشوانانی ئەم وڵاتە تائێستا بەشداریان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەدا نەکردووە و ھەروەھا نەیاتوانیوە مەدالیای ئۆڵۆمپیاد بەدەستبھێنن بەدەست. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی لاوس لە ساڵی ١٩٧٥ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٧٩ لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە بە فەرمی ناسێندراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری