لامارسێلایز

سروودی نیشتمانی فەڕەنسا

لامارسێلایز یان لامارسیێز (بە فەڕەنسی: La Marseillaise) سروودی نیشتمانی کۆماری فەڕەنسایە لە سەردەمی شۆڕشی فەڕەنسا نووسراوە، فەڕەنساش بەپێی ڕێکەوتنێکی نۆ ساڵە وەک سروود وەری گرتووە، لە ١٤ی تەممووزی ١٧٩٥ تا سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی فەڕەنسا لە ساڵی ١٨٠٤ و لە سەردەمی کۆماری سێیەمی فەڕەنسا بۆ ھەمیشە دانرا.[١][٢]

ڕۆگێت دی لیسل، ئاوازدانەری گۆرانی «لا مارسێلایز»، بۆ یەکەمجار لە ماڵی دیتریچ، سەرۆکی شارەوانی ستراسبۆرگ گۆرانییەکە دەڵێت (تابلۆی ساڵی ١٨٤٩ لەلایەن ئیزیدۆر پیڵز، مۆزەخانەی مێژوویی ستراسبۆرگ).

شەش بەیت یان دێڕی یەکەم لەلایەن ڕۆجەر دی لیسلەوە لە ساڵی ١٧٩٢ بۆ سوپای ڕاین لە ستراسبۆرگ نووسراوە، دوای ئەوەی فەڕەنسا شەڕی لە نەمسا ڕاگەیاندبوو. سروودی نەتەوەیی وشەکانی تێدایە کە داوای شەڕ دەکات، چونکە لە سەردەمێکدا نووسراوە فەڕەنسا بە قۆناغێکی ورد دا تێدەپەڕێت، شۆڕشی ناوخۆ بۆ ئازادی و جیھانگەری و بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاریی کڵێسا و دەسەڵاتی پادشایەتی ڕەھا لە پێناو دامەزراندنی کۆماری، ھەروەھا شەڕ دژی دووژمنان و لەشکرکێشی دەرەکی، بەتایبەتی بەریتانیا، کە سەرکەوتنی شۆڕشی فەڕەنسا و ڕووخاندنی دەسەڵاتی پاشایەتی زیان بە دەسەڵاتی پاشایەتی بەریتانیا دەگەیەنێت کە ڕەنگە مەترسی لەسەر داھاتووی دابنێت، وەک چۆن بەریتانیا ھەموو ھەوڵێکی خۆی دا بۆ پووچەڵکردنەوەی شۆڕش لە فەڕەنسا، بەڵام ھەوڵەکانی شکستی ھێنا.

سروودی نیشتمانی فەڕەنسا، لامارسێلایز، بە شێوەیەکی ڕەھا لە سەردەمی کۆماری سێیەمی فەڕەنسا وەرگیرا یان جێگرکرا، بە تایبەت لە کاتی یادکردنەوەی سەدەمین ساڵیادی شۆڕشی فەڕەنسا.

لە سەردەمی ڤیچی فەڕەنسادا، کاتێک ئەڵمانیای نازی بەشی باکووری فەڕەنسای داگیرکرد، کە پایتەختی فەڕەنسا پاریس لەخۆدەگرێت، سروودی نیشتمانی وەک خۆی مابووەوە و ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەھات، بەڵام سەرکردایەتی سەربازی ئەڵمانیا ڕێگری لە ھاووڵاتیانی فەڕەنسی کرد کە سروودەکە بڵێنەوە و ئاوازدانانی لە ١٧ی تەممووزی ١٩٤١.

ڤالێری جیسکارد دی ئیستاینگ، سەرۆکی ئەوکاتەی فەڕەنسا لە ساڵی ١٩٧٤ تا ١٩٨١، کێشی لامارسێلازی دابەزاند، چونکە یەکەم وەشانی ڕەسەن لە قسەکردن و ئاوازدا بەھێز بوو.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Cannes star denounces 'racist' Marseillaise at festival opening". زە تایمز. 14 May 2014. Retrieved 14 May 2014.
  2. ^ "Story of La Marseillaise". The Musical Record. Oliver Ditson Company (408). January 1896. Retrieved 24 April 2012.