لاسکارینا بوبولینا

لاسکارینا بوبولینا پاڵەوان و شێرەژنێکی یۆنانی بوو لە دوورگەی ھایدرا، لە ١٧٧١ لە بەندیخانەی ئەستەمبوڵ لەدایک بوو، بەھۆی ئەوەی باوکی بەشداری شۆڕشی بوبولینی ١٧٧٠ی یۆنانییەکانی کردبوو لەلایەن عوسمانییەکانەوە دەستگیر کرابوو، دایکیشی سەردانی کردبوو لە بەندیخانە بۆیە لاسکارینا ھەر لە بەندیخانە لەدایک بوو.[١]

لاسکارینا بوبولینا
Laskarína Bouboulína, héroïne de la guerre d'indépendance grecque. Adam Friedel, 1827
Λασκαρίνα Μπουμπουλίνα لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١١ی ئایاری ١٧٧١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
قوستەنتینە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٢ی ئایاری ١٨٢٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٥٤ ساڵ ژیاوە)
Spetses لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەShip-owner، بەرھەڵستکار لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو
Rankدەریاوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لقHellenic Navy لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

لە ١٣ی ئازاری ١٨٢١ دوای دوازدە ڕۆژ لە دەستپێکردنی جەنگی سەربەخۆیی یۆنان، بوبولینا یەکەم کەس بوو بوێرانە لە سەر دوورگەی سپیتسیس ئاڵای شۆڕشی دژی داگیرکاری تورکەکان بەرزکردەوە، بوبولینا دوو جار ھاوسەرگیری کردبوو و جیاببوەوە، دایکی حەوت منداڵ بوو،[٢] لە دوای بەرزکردنەوەی ئاڵاکەی بوبولینا دوورگەی سپیتسیس چووە پاڵ دوورگەکانی ھایدرا بەسارا بۆ جەنگی سەربەخۆیی یۆنان کە توانیان پتر لە ٣٠٠ کەشتی بۆ شۆڕش فەراھەم بکەن.

بوبولینا لە ڕێگای ھێزی ناز و جوانییەکەی توانی ھەشت کەشتی لەژێردەستی تورکەکان دەرباز بکات و خۆی بگەیەنێت بە شارە کەناراوەیییە ئازادکراوەکانی یۆنان. بەھۆیەوە شۆڕشگێرە یۆنانییەکان توانیان گەماڕۆی چەندین لە شارەکانیان بشکێنن و پارسنگی جەنگ بەرەو ئاراستەیەکی تر بڕوات، بەشدارییەکانی بوبولینا ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو لەسەرکەوتنی شۆڕش بەجۆرێک زۆرینەی مێژووناسان پێیان وایە، گەر بوبولینا نەبوایە، سەرکەوتنی شۆڕشی یۆنان ئەستەم دەبوو، بۆیە نازناوی خاتوونی نیشتمانیی یۆنانی ھەڵگرتووە.[٣]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری