لێژی یا لاری[١] (بە ئینگلیزی: Slope) لە ماتماتیکدا ئاڕاستە و ئەندازەی لێژایی ھێڵێک دیاری دەکات. ئەگەر دوو خاڵی (x١,y١) و (x٢,y٢) لەسەر ڕاستەھێڵەی (f(x دیاری کرابێت، لێژیی ڕاستەھێڵەکە لە ڕێگەی ئەم ھاوکێشە دەدۆزرێتەوە:

لێژی=

نموونە دەستکاری

وا دابنێ (P = (1, 2 و (Q = (13, 8 دوو خاڵ لە ڕاستەھێڵی (f(x بن ئەوا لێژیی ھێڵ بەم شێوەیە:

 .

جەبر و ئەندازە دەستکاری

 
گۆڕانکاریەکانی هاوکێشەی هێڵ بەپێی گۆڕانی لێژیی هێڵەکە لە سیستەمی پۆتاندا لە هێڵی f(x)=-12x+2 تا f(x)=12x+2 هاوکۆڵکەی x لەو دیاگڕامەدا لە ١٢- تا ١٢+ دەگۆڕدرێت. ئەو هاوکۆڵکەیە بریتییە لە لێژیی هێڵەکە.

ھاوکێشە بە شێوەی لێژی-خاڵ دەستکاری

شێوەی ھاوکێشەی ئەو ڕاستەھێڵەی لێژییەکەیmە و بە خاڵی (x١,y١) دا دەڕوات بریتییە لە

 

تەنیا ڕاستەھێڵە نائەستوونەکان لێژییان ھەیە لەمەشەوە ناتوانرێت ھاوکێشەی ڕاستەھێڵی ئەستوون بە شێوەی لاری-خاڵ بنووسرێت. ھاوکێشەی ڕاستەھێڵی ئەستوون بە شێوەی x=k دەنووسرێت کە k ژمارەیەکی ڕاستەقینەیە.

  • لێژی ھێڵی   بریتییە لە  .

لێژی لە ھەژماری جیاکاری و تەواوکاریدا دەستکاری

پێناسەی لێژی چەماوە دەستکاری

 
لێژی هێڵی لێکەوتی چەماوەیەک یەکسانە بە گرتەی فانکشن، لەم دیاگرامەدا گرتەی فانکشن لە خاڵی A لەو شوێنانەی ئەرێنییە بە ھێڵی سەوز، لە شوێنی نەرێنی بە ھێڵی سوور و ئەو خاڵانەی گرتەی چەماوە یەکسانە بە سیفر بە ڕەنگی ڕەش دیاری کراوە

ئەگەر   خاڵێک لە ڕوونکردنەوەی فانکشنی   و   خاڵێکی تر لە فانکشنەکە بێت، ئەوا   و لێژایی ھێڵی لێکەوتی چەماوە بریتییە لەو ڕاستەھێڵەی لێژاییەکەی یەکسانە بە m :

 

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری