قەڵای مێردین قەڵایەکە دەکەوێتە شاری مێردین لە باکووری کوردستان، تورکیا. مێژووی قەڵاکە بۆ ٣٠٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە. لە ئێستادا وەک بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی ناتۆ بەکاردێت، لە ناویدا وێستگەیەکی ڕادار هەیە، ئەمەش لەبەر شوێنە جوگرافییەکەی کە نزیکە لە سنووری سووریا و عێراق و ١٠٠٠ مەتر بەرزترە لە پلێتی میسۆپۆتامیا.

قەڵای مێردین
مێردین لە باکووری کوردستان، تورکیا
وێنەی مێردین، قەڵاکە کەوتۆتە بەشی سەرەوەی شارەکە.
پۆتان37°18′55.9″N 40°44′32.9″E / 37.315528°N 40.742472°E / 37.315528; 40.742472

لە ساڵی ٢٠١٧، لە لایەن سیاسەتوانی ئەکەپە؛ ئۆرهان میرئۆغلو پێشنیار کرا کە قەڵاکە بەڕووی گەشتیاراندا بکرێتەوە،[١] بەڵام تاوەکوو ئێستا هەر وەک بنکەیەکی سەربازیی ماوەتەوە، سەرباری ئەوەش خەڵکی دەتوانن تا نزیکی قەڵاکە بڕۆن بۆ دیتنی دیمەنی شارەکە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Mardin Castle may be opened to tourism". Hürriyet Daily News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-23.
  2. ^ "A Guide to Mardin: Turkey's Most Beautiful City". Sailingstone Travel (بە ئینگلیزی). 2021-01-15. Retrieved 2021-04-23.