قەڵای مریەم یان قەڵای شوکربانوو یەکێکە لە شوێنەوارە مێژوویییەکانی پارێزگای کرماشان کە دەکەوێتە شارستانی سەرپێڵی زەھاو لە گوندی شێخ موراد.

قەڵای مریەم

سەرپێڵی زەھاو کۆنترین شاری پارێزگای کرماشانە و ھەشتەمین شاری مێژووییی جیھانە و چەندین شوێنەواری مێژوویی ھەیە کە قەڵای مریەم یەکێکە لەو شوێنەوارانە.

ئەم قەڵا مێژوویییە دەکەوێتە سەرو سەرچاوەی ڕووباری قەرەبوولاغ و لەسەر گردێکی ١٠٠ مەتری دروست کراوە.[١] ناکرێت بە وردی لێدوان لەسەر مێژووی بیناکە بدرێت، بەڵام دیارە ئەم کارە ھی سەردەمی ساسانییەکانە و ئەم قەڵایەی خەسرەو پەرویز بۆ شوکربانووی ھاوسەری دروست کردووە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ خبرگزاری‌ایسنا،http://www.yjc.ir/fa/news/5220180/قلعه-مریم-کجاست
  2. ^ "قلعه مریم". web.archive.org. 2017-02-02. Retrieved 2022-01-13.