قەشە ڤالانتاین (بە لاتینی: Valentinus) قەشەکی ڕۆمانی بوو لە سەدەی سێیەمی زایینی، ناوەکەی بە واتای (بەھێز یان تەندروست) دێت و ناوبانگێکی زۆری ھەیە بە ڕۆژی ڤالانتاین، یان ڕۆژی خۆشەویستان یان عاشقان کە بە ناوەکەیەوە لە ١٤ی شوباتدا جەژنە و ئەم جەژنە لە سەدەکانی ناوینەوە بە نەریتێکی سۆز و خۆشەویستی بەڕێوەدەچێت.

قەشە ڤالێنتاین
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ٠١٧٥
تیرنە، ئیتاڵیا
مردن١٤ی شوباتی ٢٧٣(٢٧٣-٠٢-١٤) (٩٨ ساڵ ژیاوە)
ڕۆما، ئیتاڵیا
ھۆی مەرگسەر بڕین
پیشەپزیشک
پۆستەکانقەشە
ئایینکڵێسای کاتۆلیک
پلەی پیرۆزدانانھیرۆمارتێر
ڕۆژی جەژن١٤ی شوبات
سەردەمئیمپراتۆریەتیی ڕۆمی

تا ئێستا چیرۆکێکی ڕاست و جێگیر نییە لەسەر ئەم کەسە، بەو پێیەی چیرۆکەکەی لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازە، بەڵام نزیکترین چیرۆک ئەوەیە کە ڤالێنتاین قەشەیەکی مەسیحی بووە و پێشتر خۆشەویستانی مەسیحی لەگەڵ یەکتردا ھاوسەرگیری دەکرد، و ھاوسەرگیری نھێنی لە مەسیحییەتدا لەو سەردەمەدا ھەبوو، ھەروەھا لەبەر ئەوەی مەسیحییەت لە ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیدا قەدەغە بوو، ھەرکەسێک یەکێک لە نھێنییەکانی کڵێسا جێبەجێ بکات سزا دەدرا و بەھۆی ئەوەوە دەسەڵاتدارانی ڕۆمی دەستگیریان کرد و سزای مەرگیان بەسەردا سەپاند، لەو کاتەوە وەک شەھیدی خۆشەویستی و عاشقان ناوبانگی دەکرد چونکە ژیانی خۆی بەخت کرد بۆ ھاوسەرگیری نھێنی.

کەنیسەی کاسۆلیکی لەگەڵ ھەندێک لە کڵێسا پرۆتستانتەکان لە ١٤ی شوباتدا یادی دەکەنەوە، لە کاتێکدا کڵێساکانی ئۆرتۆدۆکس لە ٣٠ی تەممووزدا یادی دەکەنەوە.

درووستکردنەوەی ڕووخساری

دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٧دا دووبارە درووستکردنەوەی ڕووخساری لە پزیشکی دادوەری قەشە ڤالانتاین لەلایەن مۆدێلەری سێ ڕەھەندی سیسێرۆ مۆرایسەوە ئەنجامدرا، لە کەللەسەری (سانتا ماریا لە کۆسمێدین، ڕۆما).

سەرچاوەکان

دەستکاری