سەدەی سێیەم بریتییە لە ماوەیەکی کاتی لە یەکەم ڕۆژی ساڵی ٢٠١ تا کۆتا ڕۆژی ساڵی ٣٠٠ بەپێی ساڵنامەی زایینی.

لەم سەدەیەدا، ئیمپراتۆرییەتیی ڕۆمانی ڕووبەڕووی قەیرانی سەدەی سێیەم بووەوە، دوای چەندین کودەتا دژی فەرمانڕەوایی لە ڕۆما، دوای مردنی سێپتیمیۆس سیڤێرس، و دوای ئەوە بەدەست نافەرمانی غەسانییەکان لە ڕۆژھەڵات و ھۆزەکانی گالیک لە ڕۆژاوا. لە فارس ئیمپراتۆرییەتیی ئەشکانی کۆتایی ھات و ئیمپراتۆرییەتیی ساسانی جێگەی گرتەوە. سەردەمی سێ شانشینی لە چین دەستی پێکرد و ژاپۆن ھاتە ناو سەردەمی کۆفون. یەکەم دەرکەوتنی گەلی خمێر لە کەمبۆدیا دوای دامەزراندنی یەکەم شانشینی خۆیان. ھۆزەکانی بانتو دەگەنە باشووری ئەفریقا. و لە ئەمریکا شارستانیەتی ئادینا جێگەی نەریتی ھۆپوێڵ دەگرێتەوە و شارستانییەتیی مایا دەچێتە ناو سەردەمی کلاسیکەوە.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Three Kingdoms | ancient kingdoms, China». لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ «Roman Timeline of the 3rd Century AD | UNRV.com Roman History». لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ «Diocletian | Biography, History, & Reign». لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.