ئەفۆیریزم(Aphorism)(وشەیەکی ڕەسەن یۆنانییە لە: Greek ἀφορισμός aphorismos, "delimitation")، بریتییە لە ئاخاوتنێکی چڕی مانادار کە دەدرێتە پاڵ کەسێک، نووسەرێک یان مرۆڤێکی ناودار. شێوەی پەندی هەیە، بەڵام وەکو ئەویش نییە. نووسەر یان هەر مرۆڤێک لە ڕێگای ئەفۆریزم تەواوی بیری خۆی لە ڕستەیەک کۆ دەکاتەوە بە چەشنێک وەک ئاوێنە ئەو بیرەی هەڵیگرتووە تێیدا ڕەنگ بداتەوە. نیچە بە ئەفۆریزم لە سەرەتای نەخۆشییەکانی دەڵێ: (بەدوای فەردە قورسەکانی خۆم دەگەڕام، ئەوە بوو خۆمم دۆزییەوە). خاسییەتی قووڵی ئەفۆریزم ئەوەیە مرۆڤ لە ڕێگای ئەمەوە تێبینیی بیر و بیرکردنەوەی خۆی دەکات. هەرچی( پەند= حیکمەت= Maxime)ە و جیاوازییەکەی لەگەڵ ئەفۆریزم دەگەڕێتەوە بۆ لایەنە گشتییەکەی و تێبینی یەکێک بۆ بیر و بیرکردنەوەی یەکێکی دیکە. بەکورتی ئەفۆریزم پەندێکە یان چڕکردنەوەیەکی مانادارە مرۆڤ بە تێبینی ناوەوەی خۆی دەری دەبڕێ. هەرچی پەند یان حیکمەتە زیاتر تێبینییە بۆ دەرەوە، بۆ سەر ئەوانی دیکە. یەکێکی دیکە لە جیاوازیی و خاسییەتەکانی نێوان Maxime و ئەفۆریزم، ئەوەیە یەکەمیان گەڕان و بەدواداچوونی حەقیقەتی تێدایە، بەڵام ئەفۆریزم بەقەد نیوەی ئەمە توانای هەیە، یان لە ڕاستیی نزیک دەبێتەوە. یەکێک لە ئەفۆریزمە هەرە ناودارەکانی ئەدەب قسەیەکی نەستەقیی ڕەخنەگری فەرەنسی (سان بۆڤ)ە کە دەڵێ (مرۆڤ خۆی شێوازە). قسەی نەسەق یەکێک لە جۆرەکانی وێژەی کوردییە کە بە شێوازی زارەکی سینە بە سینە گەڕاوە.

سەرچاوەکاندەستکاری

  • ئەحمەد عومەر، موحسین(٢٠٠٥)، فەرهەنگی زاراوەی ئەدەبی،بەرگی یەکەم، ئاراس.
  • سجادی، علاءالدین، (1951)، مێژووی ئەدەبی کوردی، چاپخانەی مەعارف، بەغدا.