قاسم ئیسماعیلزادە
مامۆستا قاسم ئیسماعیلزاده هونه‌رمه‌ندی خۆشنووس، کوڕی ئه‌حمه‌د، کوڕی میرزا سمایل، کوڕی ئاغا ته‌ها، ساڵی ١٣١٦ی هه‌تاوی ڕێکه‌وتی ١٩٣٧ له شاری مه‌هاباد، له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئۆگری شێعر و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له دایک بوو.
قاسم ئیسماعیل زاده | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٣٧ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | خۆشنووس |
ئایین | ئیسلام ، سوننە |
ژیان
دەستکاریله بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئۆگری شێعر و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له دایک بوو. له منداڵییه‌وه سه‌ره‌تاکانی خۆشنووسی و "خه‌تی ته‌حریری" له خزمه‌ت باوکییه‌وه ده‌ست پێ‌کرد. ساڵی ١٣٣٨/١٩٥٩ له فێرکردن و بارهێنان دامه‌زرا و به ماوه‌ی ٣٥ ساڵ له په‌نا ته‌دریسی علوومی ئینسانی، ئه‌رکی فێرکردن و ڕاهێنانی خه‌ت و نه‌قاشی له خوێندنگه‌کاندا وه‌ئه‌ستۆ گرت و سه‌رکه‌وتووانه ژماره‌یه‌کی زۆری شاگرد له‌م بواره‌دا پێگه‌یاند. هه‌رچه‌ند ساڵی ١٣٧٣/١٩٩٤ خانه‌نشین کرا، به‌ڵام نه‌ک هیچی له هه‌وڵه‌کانی خۆی که‌م نه‌کرده‌وه، به‌ڵکوو به به‌ڕێوه‌بردنی کلاسه‌کانی خۆشنووسی و دانانی پێشانگای به‌رده‌وامی ساڵانه، هه‌وڵه‌کانی پتر کرد. مامۆستا ئیسماعیلزاده ئه‌ندامی "لێژنه‌ی خۆشنووسانی ئێران" و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی "فه‌وقی مومتاز"ه. به هه‌ر دوو ده‌ستی ڕاست و چه‌پ وه‌ک یه‌ک ده‌نووسێ و هاوکاتیش به دوو قه‌ڵه‌مقامیش و به هه‌ر دوو ده‌ست ڕسته‌یه‌ک له چه‌پ و ڕاسته‌وه ده‌نووسێ و هونه‌رمه‌ندانه تێکه‌ڵیان ده‌کاته‌وه؛ که ئه‌وه تا ئێستا جگه له خۆی، له که‌سێکی تر نه‌بینراوه. گرینگی و تایبه‌تمه‌ندیی کاری کاک قاسم له‌وه دایه که وه‌ک پێشڕه‌و ئاوڕێکی زیاتری له ئه‌ده‌بی کوردی و دیوانی شاعیرانی کورد داوه‌ته‌وه و بۆ یه‌که‌مجاریش ساڵی ١٣٨٧/٢٠٠٨ ئه‌لبۆمێکی تاقانه‌ی هونه‌ری به ناوی "کۆلکه‌زێڕینه" بڵاو کرده‌وه که بریتی بوو له جوانترین نموونه شێعری ١٥٤ شاعیری کورد له کورده‌کانی باکووری خۆراسانه‌وه تا شاعیرانی که‌لهوڕ و گۆران و له‌ک و لوڕ. بنه‌ماڵه‌ی ئیسماعیلزاده هه‌ر له کۆنه‌وه به خه‌تخۆش ناسراون و باب و باپیرانیان سه‌ریان به کاری ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه بووه. ئه‌رشیڤێکی کتێبی ده‌ستنووس و به‌یاز و که‌شکۆڵی ئه‌ده‌بی کوردی و فارسی و سه‌دان لاپه‌ڕه نامه‌ی مێژوویی و ئه‌ده‌بی و ژماره‌یه‌کی زۆر وێنه‌ی نایاب له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌دا به‌جێماوه که به‌خته‌وه‌رانه زۆربه‌یان له لای مامۆستا قاسم ئیسماعیلزاده پارێزراون و تا ئێستا چه‌ندین جار له لایه‌ن لێکۆڵه‌رانه‌وه که‌ڵکیان لێوه‌رگیراوه. له‌و کهشکۆڵانهدا نموونه هۆنراوه‌ی سه‌دان شاعیری ناسراو و نه‌ناسراوی کورد و فارس و ده‌یان نامه و به‌ڵگه‌نامه‌ی گرینگ هه‌یه که ده‌توانن سوودی گه‌وره به ئه‌ده‌ب و مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌مان بگه‌یه‌نن.
پیشەنگا
دەستکاریسەرچاوە
دەستکاری- سەید عەبدوڵڵا سەمەدی [١]
- ^ «عەبدوڵڵا سەمەدی» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)