فەرھەنگی کوردی-تورکی (زانا فارقینی)

فەرھەنگی کوردی-تورکی (بە کوردیی باکووری: Ferhenga Kurdî-Tirkî) فەرھەنگێکی کوردی-تورکییە کە بەدەستی زانا فارقینی ئامادە بووە و بەرھەم ھێنراوەتە. ئەم فەرھەنگە تەنیا تایبەت بە کوردیی کورمانجی و بنزاراوەکانی ئەو شێوەزارەن و شێوەزارەکانی دیکەی زمانی کوردی لە خۆ ناگرێت. چاپی یەکەمی ئەم فەرھەنگە بریتی لە ١٦٦ ھەزار و چاپی دووھەمی بریتە لە ٢٢٤ ھەزار وشەی کوردی بووە.[١]

بەرگی کتێبی (فەرھەنگی کوردی – تورکی).

چاپی یەکەم دەستکاری

چاپی یەکەمی فەرھەنگی کوردی-تورکی لە ساڵی ٢٠٠٤دا لەلایەن ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵ لە شاری ئەستەمبوڵ بڵاو کراوەتەوە. ئەم فەرھەنگە لە چاپی یەکەمی ٢١٣٢ لاپەڕەی بووە و لە قەوارەی ١٦x٢٣٫٥ س. م چاپ کراوە. سەرجەمی مادەکانی فەرھەنگەکە ١٦٦ ھەزار دانە بووە کە لەم مادەکان ١٣١ ھەزار دەستپێکی و ٣٥ ھەزار دانەیش بەردەوامی ئەو مادەکانەیەن؛ واتە ١٣١ ھەزار پەیڤ و ٣٥ ھەزار بوێژ و بەردەوامیی سەر مادەکان لەم فەرھەنگە جێ گرتووەتەوە.

لە بەرامبەر ھەر وشە واتایەکی چڕ بە زمانی تورکی دراوە. بۆ ئاسانکردنی کاری بەردەنگ و بەکارھێنەری فەرھەنگەکە، بەرامبەری ھەر وشە نموونەیەک لە بە کار ھێنانی وشەکە نووسراوە کە ئەمە فەرھەنگەکە چڕوپڕتر کردووە.

زانا فارقینی نووسەری فەرھەنگەکە پێشتر لەمە فەرھەنگی تورکی-کوردی ئامادە کردبوو کە لە ساڵی ٢٠٠٠دا لەلایەن ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵ چاپ و بڵاو کرا. ئەو فەرھەنگەش لە ١٢٧٨ لاپەڕە پێک ھاتبوو و سەرجەم ٦٠ ھەزار مادە بریتی لە ٤٠ ھەزار مادەی دەستپێکی و ٢٠ ھەزار بەردەوامیی ئەو مادەکان لە ناوی ھاتووە.

چاپی دووھەم دەستکاری

چاپی دووھەمی فەرھەنگەکە لە ساڵی ٢٠٢٢دا لەلایەن کۆمەڵەی لێکۆڵینی کوردی چاپ و بڵاو کراوەتەوە. لە چاپی دووھەم ٤٤ ھەزار وشەی تازە لەلایەن نووسەر بە فەرھەنگەکە زیا کراوەتەوە و ڕێژەی وشەکانی فەرھەنگەکە گەیشتووە بە ٢٢٤ ھەزار وشە. لەم ٢٢٤ ھەزار وشە ١٧٥ ھەزار و ٣٨٥یان مادەی دەستپێکی و ٤٨ ھەزار و ٧٣٥یان بەردەوامیی سەر ئەو مادەکانن.[١][٢]

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری