فەرھەنگی خوەرھەڵات
فەرھەنگی خوەرھەڵات ناوی فەرھەنگێکی (کوردیی باشووری-فارسی)یە کە لە لایەن کەریم کەریمپووڕ نووسراوە و ساڵی ٢٠٠١ لە کرماشان لە پەخشانگەی سوبحی ڕەوشەن چاپ کراوە. فەرھەنگەکە سێ بەرگە و سەرجەم بریتییە لە ١٢١٥ لاپەڕە و وشەکانی زاراوەکانی کوردیی باشووری وەکوو کەڵھوڕی، کرماشانی، ئیلامی، فەیلی، کولیایی و لەکی لە نێوی کۆکراوەتەوە. لە بەرگەی یەکەمی فەرھەنگی خوەرھەڵات ڕێزمانی کوردیی باشوورییش ھاتووە و لە بەرگەی سێیەمیش وشەکانی بۆ بەرامبەرە نامۆکان پێشنیار کراوە.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «فەرھەنگی خوەرھەڵات». گیسووم (بە فارسی). لە ٩ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.