فەرموودەی موعزەل

(لە فەرموودەی موعزەڵەوە ڕەوانە کراوە)

فەرموودەی موعزەل یان موعزەڵ (بە عەرەبی: الحديث المعضل‎) بریتییە لەو فەرموودەیەی کە پچڕان لە ڕشتەکەیدا دوو کەس یان زیاتری یەک لە دوای یەک بێت.[١]

بۆ نموونە ئیمامی حاکم دەڵێت:

"أخبرنا أبو بکر بن إبی نصر الداربردی بمرو، حدثنا أحمد بن محمد بن عیسی القاضی، حدثنا القعنبی، عن مالک إنە قد بلغە أن أبا ھریرة قال: قال رسول اللە صلی اللە علییە وسلم "للمملوک طعامە وکسوتە بالمعروف ولا یکلف من العمل إلا ما یطیق."[٢]

واتە، پێغەمبەر صلی اللە علییە وسلم گوتی «ئەو کەسەی کە بەندەیە دەبێ خواردن و بەرگی چاکی بۆ بکرێ، و تەنیا ئەو کارەی پێ بسپێردرێ کە دەتوانێت ئەنجامی بدات» ئەم فەرموودەیە فەرموودەیەکی موعزەڵە لەبەرئەوەی دوو کەس لە ڕشتەکەیدا نەماون لە نێوان ئیمامی مالیک و ئەبوو ھورەیرە دا، کە ئەوانیش محەممەدی کوڕی عەجلان و باوکییەتی.

حوکمی فەرموودەی موعزەڵ دەستکاری

فەرموودەی موعزەڵ بە کۆدەنگی زانایان فەرموودەیەکی زەعیفە و کاری پێناکرێت، کە ئەو بڕیارەش بەھۆی پچڕانێکی زۆر لە ڕشتەکەیدایە.

دیارترین ئەو کتێبانەی کە فەرموودەی موعزەڵیان تێدایە دەستکاری

١_ کتاب السنن. سعید بن منصور

٢_ کتێبەکانی ابن أبی الدنیا.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ نزهة النظر في توضیح نخبة الفكر. ابن حجر العسقلاني. تحقيق ناصر بن الهاب المطيري. دار ابن الجوزي. ٢٠١١
  2. ^ معرفة علوم الحديث وكمية أجناسه. أبوو عبدالله الحاكم. تحقيق سيد معظم حسين. دار الكتب العلمية. ٢٠١٦. لاپەڕە ٣٧
  3. ^ تدريب الراوي في شرح تقريب النواوي. جلال الدين السيوطي. دار الكتاب العربي. ٢٠٠٦