فارتون عەدەن (لە دایکبووی ١٩٦٩) چالاکوانی کۆمەڵایەتی سۆماڵیایە.

فارتون عەدەن
فارتون آدن

فارتون عەدەن، لە ساڵی ٢٠١٣ لە ئەمریکا.
لەدایکبوون
پیشەچالاکوان
کاربەڕێوبەری جێبەجێکاری سەنتەری مافەکانی مرۆڤ و عیلمانی ئاشتی
ھاوسەرعلمان عەلی ئەحمەد
مناڵ(ەکان)٤: ئەڵماس، ئلواد و ئیمان

ژیان دەستکاری

ژیانی کەسی دەستکاری

فارتون لە سۆماڵیا گەورەبووە. ھاوسەرگیری لەگەڵ علمان عەلی ئەحمەد کردووە، چالاکوانێکی ئاشتیخوازە.[١] لەگەڵ علمان خاوەن چوار کچن.[٢] لە ساڵی ١٩٩٦، لە گەرمەی شەڕی ناوخۆیی وڵات ئەوا مێردی عەدەن لەنزیک ماڵەکە لە شاری مۆگادیشۆ دەکووژرێت. دوای بەدوای ئەو ڕووداوانە، ئەوا عەدەن لە ساڵی ١٩٩٩ وەک پەنابەر کۆچدەکات بۆ کەنەدا.[١][٢] دواتر لە ساڵی ٢٠٠٧، دەگەڕێتەوە سۆمالیا وەک چالاکوان و پارێزەری مافەکانی مرۆڤ.[١]

لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، کچەکەی ئەڵمان عیلمان، لەناو ئوتومبێلێکدا دەکووژرێت لە نزیک فڕۆکەخانەی مۆگادیشۆ.[٣]

کارکردن دەستکاری

فارتون بەڕێوبەری جێبەجێکاری سەنتەری مافەکانی مرۆڤ و عیلمانی ئاشتییە، کە ڕێکخراوێکی ناحکومییە وەک ڕێزێک بەناوی ھاوسەرەکەی ناوە.[٤] کارەکانی لەو ڕێکخراوە بەیارمەتی کچەکەی ئلوادە.[٥] لەڕێگای ئەو سەنتەرەیەوە پڕۆگرامی خووشکانی سۆمالیای ڕاگەیاند، یەکەم پڕۆگرام لەوڵاکەتەی کە یارمەتی قوربانیانی دەستدرێژی سێکسی بدات.[١]

خەڵاتەکان دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٣، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٤] لە ساڵی ٢٠١٤، لەلایەن حکوومەتی ئەڵمانیا خەڵاتکرا بەھۆی کارەکانی لە سەنتەری مافەکانی مرۆڤ و عیلمانی ئاشتی.[٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ Nima Elbagir; Lillian Leposo. "Rape and injustice: The woman breaking Somalia's wall of silence". CNN. Retrieved 8 February 2014.
  2. ^ ئ ا "Documento - Somalia: Amnistia Internacional condena el asesinato de un pacifista". Amnesty International. Retrieved 9 February 2014.
  3. ^ Abdi Latif Dahur (2019-11-20). "'May God have mercy on her': Somali-Canadian aid worker shot dead in Mogadishu compound". National Post. Retrieved 2019-11-22. Elman comes from a prominent family of activists whose work has focused on social justice, women’s rights and rehabilitating children affected by Somalia’s decades-long war.{{cite news}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ ئ ا "2013 International Women of Courage Award Winners". U.S. Department of State. Archived from the original on 19 December 2013. Retrieved 8 February 2014.
  5. ^ "Canadian sisters on front lines of rebuilding Somalia". Hiiraan. 23 May 2013. Retrieved 9 February 2014.
  6. ^ "SOMALIA: Government Weekly Press Conference on the Progress". Gaafo. 6 December 2014. Archived from the original on 4ی Mayی 2019. Retrieved 14 December 2014. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٤ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.