فەتحی ئەحمەد محەممەد حەمماد ئەندامی سەرکردایەتی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، لە مانگی ئایاری ٢٠٠٩ بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی حەماس دەستنیشانکرا، لە شوێنی سەعید سیام[١] کە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٩ لە کاتی کۆمەڵکوژی غەززە تیرۆرکرا.

حەماد لە ساڵی ٢٠٠٦ بەناوی بزووتنەوەی حەماس لە باکووری کەرتی غەززە وەک نوێنەر لە ئەنجومەنی یاسادانانی فەلەستین ھەڵبژێردرا، تا مانگی ئایاری ٢٠٠٩ سەرۆکایەتی تۆڕی میدیایی ئەقسا کە سەر بە حەماس بوو، لەو کاتەدا خۆی بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ تەرخان کرد.

گەورەبوون و ژیانی تایبەت

دەستکاری

لە کەمپی شاتی لە خێزانێکی ئاوارە لەدایکبووە کە بنەچەیان دەگەڕێتەوە بۆ گوندی بەربەرە. لە ساڵی ١٩٨٥ ژیانی ھاوسەری پێکھێناوە، خاوەنی ٢٤ منداڵە کە گەورەترینیان ئومەیمە و بچووکترینیان سیوار زھەبە.

خوێندن

دەستکاری
  • دکتۆرا لە پلاندانانی ستراتیژی لە زانکۆی ئۆم دەرمان لە سودان، ساڵی ٢٠٢٠.
  • بڕوانامەی ماستەر لە فاکەڵتی ئاداب، بەشی مێژوو، زانکۆی ئیسلامی غەززە، ٢٠١٢.
  • بەکالۆریۆس لە خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی، زانکۆی کراوەی قودس (غەززە)، ٢٠٠٦.
  • بڕوانامەی دیپلۆمی ئەندازیاری وێنەکێشان لە پەیمانگای قەلەندییە، ڕامەڵڵا، ١٩٨٢.
  • خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی فاخورە وەرگرتووە کە سەر بە دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین (UNRWA) و خوێندنی ناوەندی لە قوتابخانەی فەلوجە لە کەمپی جەبالیا وەرگرتووە.
  • دامەزرێنەری کۆمەڵەی زیندانیانی واعد.
  • دامەزرێنەری ماڵی قورئانی پیرۆز و سوننەت، لقی باکووری کەرتی غەززە.
  • دامەزرێنەر و سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری تۆڕی میدیایی ئەقسا، کە پێکھاتووە لە (تەلەڤیزیۆنی ئەقسا، بینراوی زەمینی ئەقسا، ڕادیۆی ئەقسا و ڕاستەوخۆی ئەقسا، سەنتەری ڕاھێنانی ئەقسا، شاری ئەسدا).
  • دامەزرێنەری ئاژانسی ھەواڵی شەھاب لە ساڵی ٢٠٠٨.
  • دامەزرێنەری کۆمەڵەی خێرخوازی ویئام لە پارێزگای باکوور.
  • ئەندامی ئەنجومەنی یاسادانانی فەلەستین بۆ بەرەی گۆڕانکاری و چاکسازی.
  • لە ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی وەک وەزیری ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانی لە حکوومەتی فەلەستین کاری کردووە، و تا ساڵی ٢٠١٤ی زایینی لە پۆستەکەی بەردەوام بووە.
  • بۆ چەند خولێک بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە ھەڵبژێردرا، لە ساڵی ٢٠١٧ی زایینیدا جارێکی دیکە وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی گشتی بزووتنەوەی حەماس ھەڵبژێردرا.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ فتحی حماد وزیرا للداخلیة فی الحکومة الفلسطینیة المقالة، الجزیرة، تاریخ الولوج 6 مایو 2009. «نسخة مؤرشفة». لە ڕەسەنەکە لە 28 أغسطس 2009 ئەرشیڤ کراوە. لە 6 مایو 2009 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری