فێنۆسکەندیا (بە زمانەکانی فینلاندی، سوێدی و نەرویژی؛ فێنۆسکەندیا؛ بە ڕووسی: Фенноскандия) یان نیمچەدوورگەی فێنۆسکەندیا، نیمچەدوورگەیەکی جوگرافیاییە لە ئەورووپا کە بریتییە لە نیمچەدوورگەکانی کۆلا و سکاندیناڤیا، وڵاتی فینلاند و کەرێلیا.[١] لە ڕووی ئیدارییەوە ئەم نیچمەدوورگەیە کۆی خاکی سەرەکی فینلاند، نەرویژ و سوید و هەروەها پارێزگای مورمانسک، زۆرینەی کۆماری کەرێلیا و چەند بەشی باکووری پارێزگای لێنینگرادی ڕووسیا دەگرێتەوە.[٢]

ناوەکەی لێکدراوی دوو وشەی لاتینی Fennia (فینلاند) و Scandia (سکاندیناڤیا)یە.[٣] ئەم ناوە یەکەم جار لە لایەن زەویناسێکی فینلاندی بە ناوی ویلهێلم ڕەمسای و ساڵی 1898 ئاماژەی پێکراوە.[٤]

لەڕووی زەویناسییەوە ئەم ناوچەیە جیاوازە چونکە بەردەکانی گرانیتی ئارکیان و نایس و تا ڕادەیەکی زۆر کەمیش بەردی ئاهەکیان لەگەڵە، کە ئەم پێکهاتەیە لەگەڵ شوێنەکانی دیکەی ئەورووپا تەواو جیاوازی هەیە.

دەستەواژەی لیکچووی فێنۆ-سکاندیناڤیا جاروبار وەک هاوتای فێنۆسکەندیا دەکار دەهێنرێ. هەردوو دەستەواژە لە زمانی ئنگلیزیدا ئاماژەن بۆ گرووپە سیاسی و کەلتوورییەکانی فینلاند و سوید، نەرویژ و دانمارک (دوایین وڵاتی ئاماژەپێکراو واتە دانمارک لەباری سیاسی و کەلتوورییەوە پیوەندییەکی زۆر نزیکی لەگەڵ ئەوانی دیکە هەیە بەڵام وەک بەشێکی نیمچەدوورگەی فێنۆسکەندیا هەژمار ناکرێ)، کە بەشێکن لە وڵاتانی باکووری ئەورووپا.

بۆ زانیاری زیاتر ئەو سەرچاوەیە بخوێننەوە دەستکاری

Ramsay, W., 1898. Über die Geologische Entwicklung der Halbinsel Kola in der Quartärzeit. Fennia 16 (1), 151 p.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Cummings, Vicki; Jordan, peter; Zvelebil (2014). The Oxford Handbook of the Archaeology and Anthropology of Hunter-Gatherers. Oxford University Press. p. 838.
  2. ^ "Status of moose populations and challenges to moose management in Fennoscandia". Alces. ٦ی ئازاری ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Fennoscandia [fen′ō skan′dē ə]". Your Dictionary.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "Das geologische Fennoskandia und das geographische Baltoskandia" (PDF). Geografiska Annaler. 10: 119–139.