فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی بوسان

فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی بوسان (بە ئینگلیزی: Busan International Film Festival)یەکێکە لە گرنگترین فێستیڤاڵە سینەمایییەکانی ئاسیا و لە نێو سینەماکارانی مۆدێرنیشدا نازناوی ئۆسکاری ئاسیای بەدەستھێناوە.[١] ئەم فێستیڤاڵە تایبەتمەندە ھەموو

فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی بوسان
لۆگۆی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بوسان
شوێنبوسان, کۆریای باشوور
دامەزراندن١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٦؛ ٢٧ ساڵ لەمەوبەر (١٩٩٦-٠٩-13)
زماننێودەوڵەتی
وێبگەwww.biff.kr

ساڵێک لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە شاری بوسانی کۆریای باشوور بەڕێوەدەچێت و خەڵاتی ماددی باشی ھەیە. ئەم فێستیڤاڵە یەکێکە لەو ٢٢ فێستیڤاڵەی کە لەلایەن کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بەرھەمھێنەرانی فیلم (FIAPF) پەسەند کراوە. فێستیڤاڵی فیلمی پوسان لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ١٩٩٦ وەک یەکەم فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی نیمچەدوورگەی کۆریا دەستی پێکرد. لە ساڵی ٢٠١٤ ئەسغەر فەرھادی وەک سەرۆکی دەستەی دادوەری فێستیڤاڵی فیلمی بوسان ھەڵبژێردرا. بیستەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی پوسان لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (پێنجشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥) چالاکییەکانی دەستیپێکرد.[٢][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Pusan International Film Festival (2018)". IMDb.
  2. ^ "Busan International Film Festival faces competition - Junotane". 31 March 2012. Archived from the original on 31 March 2012. ٣١ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "KANG Soo-yeon, Co-director of BIFF Organization Committee, Finally Speaks". www.koreanfilm.or.kr.