فێستیڤاڵی فیلمی ڕواندا

فێستیڤاڵی فیلمی ڕواندا ھەروەھا بە ھێڵیوود ناسراوە (بە ئینگلیزی: Rwanda Film Festival) فێستیڤاڵێکی فیلمە کە ساڵانە لە مانگی تەممووزدا لە شاری کیگالی پایتەختی ڕواندا بەڕێوەدەچێت. فێستیڤاڵی فیلمی ڕواندا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ناوبانگێکی جیھانی بەدەستھێنا و بووەتە یەکێک لە ڕووداوە سینەمایییە گەورەکانی ئەفریقا. فێستیڤاڵی فیلمی ڕواندا لە ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن ئێریک کابێرا دامەزراوە.[١][٢] فێستیڤاڵی فیلمی ڕواندا کە لەلایەن سەنتەری سینەمای ڕواندا پێشکەش دەکرێت، کە ڕێکخراوێکە ئامانجی بەرەوپێشبردنی پیشەسازی فیلمی وڵاتەکەیە، فێستیڤاڵی فیلمی ڕواندا کە نازناوی «ھیلیوود»ی لێنراوە بەھۆی نازناوی «خاکی ھەزار گرد»ی ڕواندا، ھەربۆیە فێستیڤاڵێکی گەشتیارییە.[٣] بەھۆی خواستی کابێرا بۆ پیشاندانی فیلمەکان بە زۆرترین بینەر، فێستیڤاڵەکە نەک تەنھا لە پایتەختی کیگالی بەڕێوەدەچێت، بەڵکو فیلمەکان بە تایبەت ئەوانەی کە لەلایەن سینەماکارانی ڕواندا دروستکراون، لەسەر شاشەیەکی گەورە لە ناوچە گوندنشینەکانی سەرتاسەری وڵاتدا نمایش دەکرێن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kisambira, Timothy. Rwanda: The Golden Experience of the Silver Screen, AllAfrica.com, April 6, 2008. Accessed February 26, 2009.
  2. ^ Gathoni, Peninnah. Fifth Film Festival to be held in June, The New Times, 2009. Accessed February 26, 2009.
  3. ^ Bloomfield, Steve. "Welcome to Hillywood: how Rwanda's film industry emerged from genocide's shadow". The Independent. August 30, 2007. Accessed February 26, 2009.